ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-08-2025/ 81 شەهید لە پەلامارەکانی 24کاتژمێری ڕابردوو بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
81 شەهید لە پەلامارەکانی 24کاتژمێری ڕابردوو بۆ سەر غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەزە ڕایانگەیاند لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 81 فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئەو ناوچەیە شەهید بوون کە سی کەس لەوان فریاگوزار بوونە
2
هوشداری فالح فەیاز سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی
فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق وتی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ عێراق وەکوو خۆ کوشتنە ناوبراو وتی هیوادارین پەرلەمانی عێراق یاسای حەشدی شەعبی پەسەن بکات و لەو بارەوە تەسلیمی داخوازییەکانی ئەمریکا نەبێت
3
تەیف سامی: پاش نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران مووچە دەنێرین
ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان داوایان لە تەیف سامی کردووە، مووچەی مانگی شەش بنێرێت، بەڵام ئه و وەزیرەکەی عێراق گوتوویەتی: "هەر کات نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانمان پێگەیشت، دەینێرین."
4
کاربەدەستێکی کوردی سووریا : سووریابەرەوڕووی ئاڵۆزی و بشێوییە
بەدران چیا کورد لە بەرپرسانی کوردی سووریا وتی دوخی هەنووکەیی ئەم وڵاتە لە باتی چارەسەری قەیرانەکە ئاڵۆزی وبێ متمانەیی لە نێوان خەڵکی زۆرتر کردووەتەوە و کردەوەی یەکلایەنە حکومەتی دیمەشق سیاسەتی فیرقەیی و دەسوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا و هەڕەشەی ئاسایشی لە سووریای پەرە پێی داوە
5
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف 18 ئەمریکی
کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی ئێف 18 هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنارەکانی ویرجینیا کەوتە خوارەوە ئەوە شەشەمین ئێف 18 یە کە هێزی دەریایی ئەمریکا لە دە مانگی ڕابردوودا لە دەستی داوە