ئاب 21, 2025 13:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

مەشقی مووشەکی ئیقتداری ١٤٠٤ی هێزی دەریایی ئێران

مەشقی مووشەکی ئیقتداری ١٤٠٤ی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی نیشاندانی تواناکانی بەرگری و تاقیکردنەوەی نوێترین چەکی خۆماڵی دەستی پێکرد. سوپای ئێران لەم مەشقە سەربازییەدا لە نوێترین چەکی بەرگری خۆی کەڵک وەردەگرێت و نمایشی ئەدات

2

دژایەتی توندی پیکەن لەگەڵ گەڕانەوەی سزاکان

نوێنه ری چین له  نەتەوە  یه کگرتووه کان  دژایه تی توندی وڵاته که ی   لەگەڵ  هه ڕه شه ی هه ندێک وڵات بۆ چالاککردنی "میکانیزمی گه ڕانه وه"ی سزاکانی سه ر  ئێران ڕاگه یاند

 3

هۆشداری ئانڕوا : بەدخۆراکی منداڵانی غەززە توندتر بووەتەوە 

 ڕێکخراوی  فریاگوزاری و کار دیتنەوە   بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئانڕوا  ڕایگەیاند کە داتا نوێیەکان  لە کەرتی غەززە دەریدەخەن کە یەک لەسەر سێی منداڵانی شاری غەززە  تووشی بەدخۆراکیی هاتوون.

 4

زەنگی مەترسی کەمی ئاو لەتورکیا لێدرا

ڕێژەی بارانبارین لە تورکیا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی 52 ساڵی ڕابردوودا، بەجۆرێک زەنگی کەمی ئاو بۆ شارەکانی وەک بۆدروم لێدراوە، هەروەها شارەزایان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە قەیرانی کەمی ئاو لە شارە گەورەکانی ئەستەموڵ و ئەنقەرە.

5

دەس بەسەردا گرتنی٣ ناوچەی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە

ڕووسیا ڕایگەیاند، سێ شارۆچکەی دیکەی ئۆکرانیایان گرتووە و زیاتر لە هەزار هێزی دیکەی ئۆکرینی کوشتووە.