ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-08-2025/ لاهور شێخ جەنگی دەستگیر کرا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکرا
لە تێکهەڵچوونی شەوی ڕابردووی نێوان هێزەکانی یەکێتی رو لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، ناوبراو لەگەڵ دوو براکەی و دەیان کەس لە هێزەکەی دەستگیرکران و لەو تێکهەڵچوونانەشدا چەند کەسێک کوژران یان بریندار بوون.
2-
ئیدانەکردنی کردەوەی ئەمریکا لە دژی دادگای لاهە
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بایکۆتکردنی دادوەرانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەمریکاوە نەک هەر هێرشێکی بێ وێنەیە بۆ سەر دادگەری، بەڵکو هاودەستییەکی ڕوونە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە تاوانەکانی جەنگ لە غەززە
3-
ڕەخنەی حوسی لە پلانی چەکداماڵینی بەرخۆدانی لوبنان
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری ئەنسارڵا، بە ئاماژەدان بە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و لوبنان، وتی: بێ گومان پلانی چەکداماڵینی بەرخۆدانی لوبنان ،پشتیوانییە لە دوژمنی زایۆنیستی
. 4-
هۆشداری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە برسێتی لە غەززە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ، لە بەیاننامەیەکدا، درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەی شەرمەزار کرد، هۆشداری دەدات لە "پەتای برسێتی" لە غەززە بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانەوە
5-
خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە غەززە
دەیان هاووڵاتی فەلەستینیی غەززە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد ووێڕای ئیدانە کرانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژایەتییان کرد لە گەڵ گەڵاڵەی ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان لە غەززە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆی ئەو کەرتە بوون
6-
هۆشداری دوران کاڵکان بۆ حکومەتی تورکیا
دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پەکەکە، هۆشداری دەدات لەوەی کە تا کاتێ کە ئۆجالان لە ئیمرالی ئازاد نەکرێت و لە پەرلەمانی تورکیا قسە نەکات، هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا ڕوونادات