ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-08-2025/ دەنگدانەوەی بەرفراوان لە مەشقی سەربازیی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
دەنگدانەوەی بەرفراوان لە مەشقی سەربازی ئێران
میدیاکانی ڕۆژئاوا و ناوچەیی بە ئاماژەدان بە مەشقی مووشەکیی "ئیقتداری پاوەجێی 1404"ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایانگەیاند کە ئێران هێزی بەرگریی خۆی زیاتر دەکات
2-
پێویستی مەحکووم کردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا
باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی مرۆیی لە سووریا و بە تایبەت سویدای بە لاواز ناو برد و داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کردەوەی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنی و داگیرکردنی خاکی سووریا لە لایەن ئەم ڕژێمەوە شەرمەزار بکات
3
نەیاریەتی 21 وڵات دژی شارۆچکەسازی ڕژێمی زایۆنی لە لێواری ڕۆژئاوایی
بەپێی هەواڵی میدیاکان، ٢١ وڵاتی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڕیاری ڕژێمی زایۆنیان بۆ دروستکردنی شارۆچکەسازی نوێ لە لێواری ڕۆژئاوایی بە قبوڵنەکراو ناوبرد و بە توندی ئیدانەیان کرد.
4-
حەماس: ناتانیاهۆ ڕێککەوتنی ناوێت
مەحموود مەرداوی، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژەدان بە ڕێگریکردن لە ڕێکەوتنی ئاگربەست لەلایەن نەتانیاهۆ، وتی: ناتانیاهۆ بەرژەوەندیی سیاسی وتاکەیی خۆی لە خوێنی بێتاوانەکان و ژیانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی پێ گرینگترە
5-
توند بوونەوەی جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا
بەپێی هەواڵی میدیاکان، کاروانێک کە پێکهاتووە لە 26 بارهەڵگری سووتەمەنی و زرێپۆش و کەرەستەی سەربازی لە دەروازەی ئەلوەلید لە عێراقەوە چوونەتە ناو بنکەی قەسرق لە دەڤەری باکوری حەسەکە
6-
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی ئەمریکا لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارکە لە ڕۆژئاوای عێراقە کشانەوە