ئاب 23, 2025 08:40 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-
لاریجانی : ئێرانیەکان تەسلیم نابن

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان لە شەڕدا بۆیان دەرکەوت کە ئێرانیەکان خۆبەدەستەوە نادەن ، جەختیکردەوە لەسەر ئامادەیی گەلی ئێران بۆ وڵامدانەوەی ھەر چەشنە ھەڕەشەیەکی ئەگەریی دوژمن . 

2-
ڕەخنەی ئۆلیانۆڤ لە ھەوڵی ئەوروپا بۆ کاراکردنی میکانیزمی سناپ بەک 

میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ھەڵکەوتوو لە ڤیەن ، لە پەیامێکدا ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی ترۆئیکای ئەوروپایی بۆ گەڕانەوەی بایکۆتەکان لەدژی ئێران یان ھەمان سناپ بەک . 


3
خۆپێشاندانی سەرلەنوێی دژی نتانیاھۆ لە تەلەڤیڤ

شارۆکەنشینانی زایۆنیست بۆجارێکی دیکە وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتە شەڕاشۆییەکانی نتانیاھۆ و کابینە شەڕخوازەکەی ئەو ، خوازیاری ئاگربەس لە غەززە و گۆڕینەوەی گیراوانی زایۆنی لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی بوون . 

4-
سێ ھەڵمەتی دژە زایۆنی یەمەینەکان

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ئەنجامدانی سێ ھەڵمەتی سەرکەوتوانەی کرد بە موشەکی ھایپەرسۆنیک لە جۆری فەلەستینی2 لە دژی ڕژێمی زایۆنی.

5-
پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان 

میدیاکانی لوبنان باسی پەلاماری بە خۆفڕی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی دەکەن بۆسەر شارۆکەی دەیرکیفا لە ناوچەی سوور لە باشووری ئەم وڵاتە و برینداربوونی کەسێک . 

6-
پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر سوریا

چەند ھێزێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆجارێکی دیکە ھەڵیانکوتایە سەر لادێکان و چەند ناوچەی دوو پارێزگای قونەیتەرە و درعا و دەستیاندایە دانانی بەربەست و بازگەی پشکنین بۆ کەسانی مەدەنیی سوریا . . 

7-
پێداگریی بەغدا لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دوای تیکھەڵچوونەکانی سلێمانی گوتی : بەغدا پاراستنی ئاسایشی شارومەندان لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە ئەرکی خۆی دەزانێت و پێبەندی یاسای بنەڕەتیی وڵاتە .