ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-08-2025/ وشداریی عەراقچی بە ئەوروپا لە بارەی میکانیزمی سناپ بەک
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
وشداریی عەراقچی بە ئەوروپا لە بارەی میکانیزمی سناپ بەک
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەوروپایی و نوێنەری باڵای یەکیەتی ئەوروپا بە پێداگری لەسەر لێوەشاوەنەبوونی ئەم وڵاتانە بۆ دەکارھێنانی سنەپ بەک ، لە ئاست دەرەنجامەکانی کارێکی ئاوھا وشداریی دا .
2-
بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی غەززە
لە پەلاماری فڕۆکەکانی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باکوور و باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە لەوان شاری خان یۆنس ، 12 فەلەستینی لەوان 6 منداڵ لە کەمپی ئاوارەکان لەم شارە شەھید بوون .
3-
پێداگریی گۆترێش لەسەر کۆتاییھاتنی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی
ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی ھێزێکی داگیرکەرە ڕایگەیاند ، پێویستە ئەم ڕژێمە کۆتایی بە داگیرکاریی خۆی بێنێت و ڕێگابدات ھاوکاریی مرۆیی بگاتە دەستی خەڵکی غەززە .
4-
ڕەتکرانەوەی چەکدانان لەلایەن حیزبوڵڵاوە
سەرۆکی ئەنجوونی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت لە بارەی چەکدانان بە فەرمی ناناسێت گوتی : مادام کە دوژمنی زایۆنی درێژە ئەدات بە تاوانکاریەکانی خۆی ، خۆڕاگریی خۆبەدەستەوە نادات.
5-
وازلەەکارھێنانی وەزیری دەرەوەی ھولەند لەسەر بایکۆتەکانی تەلەڤیڤ
وەزیری دەرەویە ھۆلەند بە ھۆی دژایەتیکردنی کابینەی ئەم وڵاتە لەگەڵ بایکۆتکردنی ڕژێمی زایۆنی ، لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە .
6-
دژایەتیکردنی دانیشتوانی ھەولێر لەگەڵ داوای ئەمریکیەکان
دانیشتوانی گەڕەکێکی ھەولێر کە ماڵەکانیان لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی ئەمریکیەکان لە ھەریرە ، لەگەڵ داوای کونسولخانەی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی ماڵەکانی دەوربەری ئەم بنکەیە بەتوندی دژایەتیانکرد. .
7-
تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە کۆمپانیەکی نەوتیی ئەمریکا
ئاگرکەوتنەوی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەی بەرھەمھێنانی ڕۆن و شلەکی ئۆتۆمبێل سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا لە لوئیزیانا نیگەرانیی لەنێو دانیشتوانی دەوربەری کارگەکە زیاد کردووە و خەڵک ناچار بوون ماڵی خۆیان جێبھێڵن .