ئاب 23, 2025 13:17 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-
سێ وڵاتی ئەوروپی لێوەشاوەیی دەکارھێنانی سناپ بەکیان نیە 

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕوسیا لە وتووێژی تەلەفۆنیدا جەختیانکردەوە ، سێ وڵاتە ئەوروپیەکە لێشاوەیی یاسایی بۆ دەکارھێنانی سناپ بەک بە ئامانجی گەڕاندنەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی ئێرانیان نیە . 

2-
تاوسەندنی پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر غەززە و خان یۆنس

لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خان یۆنس ، 24 فەلەستینی شەھید و دەیان کەسیش بریندار بوون .

3-
لەسەرکارلابرانی 15 ئەفسەری ھێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی

بەپێی نووسینی میدیا زایۆنیەکان ، 15 ئەفسەری ھێزی ئاسمانیی ئەم ڕژێمە دوای واژۆکردنی تۆمارێک بۆ پێویستیی کۆتایی ھاتنی شەڕ لە غەززە لەلایەن حکومەتی شەڕخوازی نتانیاھۆ لەسەر کارلابران . 

4-
ئەوروپیەکان شارۆکەسازیی لە بەیتولموقدەسیان ئیدانەکرد 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپایی لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕۆنانی شارۆکەی نوێ لە ناوچە فەلەستینیەکانیان بە توندی ئیدانەکرد . 

5-
ھەڵمەتی ئاسمانیی ئەرتەشی عێراق لەدژی پاشماوەکانی داعش

فەرماندەیی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی ھێزی سەربازیی عێراق ھەواڵی پەلامار بۆسەر حەشارگەکانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی عێراق و کوژرانی تاقمێک لە تیرۆریستان لە ناوچەی وادی ئەششای ئەم پارێزگەیان بڵاوکردەوە . 

6-
دابەزینی توندی بایەخی لیری تورکیا

میدیاکانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بایەخی یۆرۆ بە تێپەڕین لە 48 لیر و دۆڵار بە گەیشتن بە 41 لیر ، ڕەقەمی پێوانەیی تازەی لە ئابووریی تورکیا تۆمارکرد ، لە ئاست بەرزبوونەوەی خولی نوێی ھەڵاوسان لەم وڵاتە وشداریان دا .

7-

 ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە کۆمپانیەکی نەوتیی ئەمریکا

ئاگرکەوتنەوی گەورە و ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەی بەرھەمھێنانی ڕۆن و شلەکی ئۆتۆمبێل سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا لە لوئیزیانا نیگەرانیی لەنێو دانیشتوانی دەوربەری کارگەکە زیاد کردووە و خەڵک ناچار بوون ماڵی خۆیان جێبھێڵن .