ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-08-2025/ تێکشکاندنی 2 تانکی مێرکاڤای سوپای داگیرکەری زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
تێکشکاندنی 2 تانکی مێرکاڤای سوپای داگیرکەری زایۆنی
گوردانەکانی شەهید قەسام باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی دوو تانکی مێرکاڤای ڕژێمی زایۆنیان لە گەڕەکی زەیتون لە باشووری غەززە بە دوو بۆمبی قەراغ ڕێگای بەهێز تێکشکاندووە.
02
بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی شەقامەکانیان داخست
ژمارێک لە بنەماڵەکانی یەخسیرانی زایۆنی کە 688 ڕۆژە یەخسیرن ، ئەمڕۆ یەکشەممەش بە داخستنی ڕێگای ژمارە یەک لە نزیکیی قودسی داگیرکراو ، خوازیاری ئازادکرانی یەخسیران بە پێی ڕێککەوتن لەکەڵ موقاوەمە و ڕاگرتنی شەڕ بوون .
03
باری تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زینداندا مەترسیدارە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : ڕێگریکردن لە سەردانی سەرکردەی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ئەوە دەردەخات کە دۆسیەکەی بەتەواوی سیاسییە و نابێت کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەو جۆرە ڕەفتارانە بێدەنگ بێت.
04
وتەبێژی سودانی : داعش مەترسیەک بۆسەر عێراق نیە
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە گروپی تیرۆریستیی داعش مەترسیەک بۆسەر عێراق نایەتە ئەژمار گوتی : ئەم گروپە لە ئەنجامی بەردەوامیی زەبری ھێزە ئاسایشی و سەربازیەکان ، ئیفلیج بووە .
05
سەندرێز : نابێ پارەکەمان بۆ مەکینەی جەنگیی نتانیاھۆ خەرج بکرێت
بێرنی سەندرێز سێناتۆری ئەمریکی بە ئاماژە بە بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە و برسیەتی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ڕایگەیاند ، پارەی باجدەرانی ئەمریکی نابێ بۆ مەکینەی جەنگیی نتانیاھۆ خەرج بکرێت .
06
ڕوسیا دەستی بەسەر دوو ناوچەی دیکە لە دۆنێتسک داگرت
وەزاڕەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆی لە دۆنێتسک لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین ،دەستیان بەسەر دوو شارۆکە داگرت .