ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-08-2025/ ڕێبەری شۆڕش : گەلی ئێران بە ھێزەوە لە بەرامبەر ئەمریکادا ڕادەوەستێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
ڕێبەری شۆڕش : گەلی ئێران بە ھێزەوە لە بەرامبەر ئەمریکادا ڕادەوەستێت
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی تازیەداریی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا (دخ) لە نێو چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکدا ، وتە و ھەنگاوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ بەچۆکداھێنان و گوێڕایەڵ کردنی گەلی ئێرانی بە بێڕێزی بە ئێرانیان زانی و جەختیکردەوە : گەلی ئێران لە چاوەڕوانیەکی ئاوا کرێت بەتوندی ڕەنجاوە و لە ھەمبەر ئەم داواکاریەدا بە ھێزەوە ڕادەوەستێت .
02
ژماری شەھیدانی پەیامنێر لە غەززە گەیشتە 240 کەس
نوسینگەی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، باسی بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدانی میدیاکار بۆ 240 کەسی کرد .
03
درێژەی کاردانەوەکان بە پێشێلکرانی مافی کەمینەکان لە سوریا
یەکیەتی ئەوروپا و فەڕەنسە بە پێشوازیکردن لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی لیژنەی سەربەخۆی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی توندی و تیژیه تاییفیەکان لە سوریا ، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی وڵامدەربوونی ئەنجامدەرانی پێشلکردنی مافی مرۆڤ و چاکسازیی سیستمیی لەم وڵاتەدا . ھاوکات شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان وشداریان داوه لە ئاست بەرزبوونەوەی توندی و تیژیەکان لە دژی کەمینەی دەرووزی لە پارێزگەی سوەیدا .
04
بەنداوی نیلووفەری تورکیا وشک بوو
ڕۆژنامەی میللیەت چاپی ئانکارا ڕاپۆرتی دا ، بەنداوی نیلووفەر کە ئاوی شاری بورسا دابین دەکات ، بە تەواەوتیی وشک بووە . سەرۆکی شارەوانیی ئەم گەورەشارەش گوتویەتی تەنیا بەشی 35 ڕۆژ ئاو ماوە .
05
ھاوکاریی سەربازیی ناتۆ بۆ ئۆکراین دەگاتە 50 میلیۆن دۆڵار
جۆزەپێ کاڤوو دراگۆن سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناتۆ ڕایگەیاند : بایەخی ھاوکاریەکانی ئەندامانی ئەم ھاوپەیمانیە بە کێیەف تا کۆتایی ئەم ساڵ دەگاتە 50 ملیار دۆڵار .