ئاب 25, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

٥١فەلەستینی دیکە لە غەززە شەهید بوون

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، لە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە تائێستا، ٥١ کەس لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە شەهید بوون کە ٢٤کەسیان لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییدا، کراونەتە ئامانج. لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە، ٦٢هەزار و ٦٨٦ فەلەستینی لە ئاکامی پەلامارگەلی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە، شەهید بوون.

2

وشدارییدانی ئەنساروڵڵای یەمەن بە رژیمی زایۆنی

پاش پەلاماری رۆژی ڕابردووی رژیمی زایۆنی بۆسەر ژێرخانەکانی یەمەن و کوژرانی شەش هاووڵاتیی یەمەنی و برینداربوونی٨٦ کەسی دیکە، ئەنساروڵڵای یەمەن، ئولتیماتۆمێکی٢٤کاتژمێری بە رژیمی زایۆنی داو داوای لە زایۆنییەکان کرد، لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن دوور بکەونەوە.

3

قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری"ڕەققە"ی سوریا

میدیا خۆجێیەکانی سوریا ڕایانگەیاند، دوابەدوای تەشەنای گرژیی نێوان هێزەکانی کورد و حکومەتی کاتیی سوریا، هەسەدە لە شاری ڕەققە، یاسای قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا(هەسەدە) هاتووچۆ لە شاری ڕەققە لە کاتژمێر١٢ی  شەو هەتا پێنجی سەرلەبەیانی، قەدەغەیە.

4

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، گەیشتە جەددە. ئامانج لەو کۆبوونەوانە، تاووتوێی کارەساتی مرۆیی لە غەززە، هاواهەنگیی بۆ خرانەڕووی یارمەتیی خێرا، و هەروەها لێکدانەوەی لایەنە مافەوانی و سیاسییەکانی نیازی رژیمی زایۆنی بۆ داگیرکردنی هەمیشەی غەززەیە.

5

سێ بوومەلەرزەی بەدوای یەک لە "بالیکئەسیر"ی تورکیا

ڕوودانی سێ بوومەلەرزەی بەدوای یەک لە بالیکئەسیری تورکیا بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی هەژاند. تائێستا، هیچ ڕاپۆرێک لەبارەی ڕێژەی خەساری دراڤی یان گیانیی ئەو بوومەلەرزانە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام بوومەلەرزەکان بەڕادەیەک قورس بوون کە لە پارێزگاکانی دراوسێی بالیکئەسیر بۆ نموونە لە ئەستەمووڵیش هەست پێکراوە.