ئاب 25, 2025 10:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١

رژیمی زایۆنی پێتەختی یەمەنی بۆردومان کرد

رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە سەنعای پێتەختی یەمەنی بۆردومان کرد. سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەی سامناک لە سەنعا ڕووی داوە پاش فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دوژمنی زایۆنی بەسەر ئاسمانی ئەو شارەدا.

٢

تێکهەڵچوونی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی جۆلانی

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و چەکدارانی ژێرفەرمانی جۆلانی، لە رۆژهەڵاتی سوریا پێکیان دادا. ئەو دوو هێزە، پاش ماوەیەک دەمەقڕەو شەڕی زارەکیی نێوانیان، ئەمڕۆ و لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، تێکهەڵچوون و پێکیان دادا. لە عەفرینیش هێزەکانی جۆلانی و بەکرێگیراوانی تورکیا، کەوتنە شەڕ و پێکدادان.

3

بەیاننامەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕوو لە دوژمنان

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی حەفتەی دەوڵەت ڕایگەیاند؛ دوژمنی گەلی ئێران بۆ هەتا هەتایە لە کردەی خۆی پەژیوان دەکەینەوەو هەرچەشنە شەڕئەنگێزیەکی دوژمنانی گەل و شۆڕشی ئیسلامی لێبڕاوانەو گورچکبڕتر لە ڕابردوو، بەرپەرچ دەدەینەوە.

4

دەنگدانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر درێژکرانەوەی فەرمانبەرێتی یونیفیل لە لوبنان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سەبارەت بە درێژکرانەوەی فەرمانبەرێتی هێزە فرەنەتەوەکانی یونیفیل لە باشوری لوبنان، بڕیار دەدا.

5

لافاو لە پاکستان١٣ کەسی دیکەی کردە قوربانی

بەرپرسانی پاکستانی ڕایانگەیاند، پاش خولی تازەی بارانبارینە وەرزیەکان لەو وڵاتە کە رۆژی یەکشەممە، هەستانی لافاو و جمینی زەوی لە باکوری پاکستانی لێکەوتەوە، بووەهۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم١٣کەس.