ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-08-2025/ شەهیدبوونی ٢ کامێرامەن و پەیامنێرێک لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
شەهیدبوونی ٢ کامێرامەن و پەیامنێرێک لە غەززە
میدیاکان، وێڕای ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو کامێرامەن و پەیامنێرێک لە ئاکامی بۆردومانەکانی کەرتی غەززە، ڕایانگەیاند؛ کامێرامەنی کەناڵی ئەلجەزیرە لەگەڵ کامێرامەنێکی دیکەو ئافرەتێکی پەیامنێر لەئاکامی بۆردومانی کۆبینای پزیشکیی "ناسر" بەدەست داگیرکەرانی زایۆنی شەهیدو چەند پەیامنێری دیکەش بریندار بوون.
2
ترۆریستان، کارتی گوشاری ئەمریکان بۆمانەوەی سەربازیی لە عێراقدا
"رەفیق ساڵحی" نوێنەری فراکسیۆنی "سادیقون" لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە هەڵوێست گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا سەبارەت بە چوونەسەری ئاستی مەترسیداربوونی گرووپە ترۆریستییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند، ئەو هەڵوێست گرتنە، جم و جۆڵێکی ئاشکرایە بۆ پاسادانی درێژەی مانەوەی سەربازیی ئەمریکاو پێشێلکرانی سەروەریی نیشتمانیی عێراق.
3
جۆلانی: ڕێککەوتنی شیمانەیی ئەمنیی لەگەڵ رژیمی زایۆنی ڕوو لە پێشکەوتنە
جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا کە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەهەمبەر دەسدرێژکاریی بەردەوامی رژیمی زایۆنی بۆسەر خاکی وڵاتەکەی بێ دەنگەی کردووە، لە دیدار لەگەڵ نوێنەرانی میدیا عەرەبییەکان باسی بەرەوپێش چوونی ڕێککەوتنی شیمانەیی ئەمنیی کرد لەگەڵ رژیمی داگیرکەری قودسدا.
4
ههڵوێستی نێچیرڤان بارزانی لهبارهی ڕووداوهکهی لالهزار
"نێچیرڤان بارزانی"، سهرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق لهبارهی ڕووداوهکهی لالهزار ڕایگهیاند، ئهوهی ڕوویداوه، ڕوویداوه، بهڵام "گرنگترین شت ئهوهیه که یاسا سهروهر بێت و پڕۆسهکه ڕێڕهوی یاسایی وهربگرێت"، لهبارهی موچهشهوه دهڵێت، "وایدهبینم له ئایندهیهکی نزیکدا ئهو بابهته چارهسهر بکرێت".
5
ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی دارستانی لە "ئۆرێگان"ی ئەمریکا
ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی دارستانی، بەشگەلێکی بەرچاوی ناوەندی "ئۆرێگان"ی ئەمریکای کردە خۆڵەمێش.