ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-08-2025/ ڕێبەری شۆڕش: ڕژیمی زایۆنی بێزلێکراوترین ڕژیمی جیهانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
ڕێبەری شۆڕش: ڕژێمی زایۆنی بێزلێکراوترین ڕژێمی جیهانە
شەوی ڕابردوو لاپەڕەی عیبری ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ئەمڕۆ دوژمنی ئێمە یانی ڕژێمی زایۆنی بێزلێکراوترین ڕژێمە لە جیهاندا. گەلانیش لە حکومەتی زایۆنی بێزارن و تەنانەت حکومەتەکانیش ئیدانەی دەکەن.
02
شەهید بوونی منداڵێکی فەلەستینی نەخۆش بە هۆی قاتی و قڕی و برسێتی
"موئەیەد نەعیم منداڵێکی نەخۆش و تووشبوو بە شێرپەنجە، بەهۆی بەدخۆراکی و بارودۆخی نالەباری برسێتی و بێبەشبوونی لە دەرمان و چارەسەر لە کەرتی غەززە شەهید بوو.
03
بەقایی: ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەوروپا
وته بێژی وه زاره تی دەرەوەی ئێران ڕایگه یاند: ئێران بۆ گه یشتن به باشترین چاره سه ر،ئامادەی دانوستان له گه ڵ ئه وروپایەکانە، به ڵام ئێران له هیچ بارودۆخێکدا واز له داخوازە یاسایی و ڕەواکانی خۆی ناهێنێ.
04
هەواڵی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لە هەرێمی کوردستان
وتەبێژی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی پۆستەکان لە هەرێم تاڕادەیەکی زۆر دیاریکراوە و ئەنجام دراوە ومانگی داهاتووش تیمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و دەست بە چالاکییەکانی دەکات. پرۆسەکانی تریش بەپێی خشتەی کاتی و ڕێسا یاساییەکان بەردەوام دەبن.
05
پاڵپشتی نوێی ئەمریکا لە جەولانی
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە دوو دەیە سزاکانی سەر سوریا بە فەرمی هەڵگیراون و ڕێسا پەیوەندیدارەکانیش لە یاسا فیدراڵیەکان لابراون.
06
زیادبوونی قسە و باسەکان لەسەر تەندروستی ترەمپ
پەڵەی شینی سەر دەستی ڕاستی سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و قسە و باسەکانی لەسەر تەندروستی ئەو زیاتر کردووە.