ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-08-2025/ پاساوی تاوانەکەی غەززە، سوپای تەلئەبیب :هەڵەکرا !
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
پاساوی تاوانەکەی غەززە، سوپای تەلئەبیب :هەڵەکرا !
پاش پەرەسەندنی ئیدانەکرانی هێرشە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەززە، سوپای ئەم ڕژێمە ڕایگەیاند کە هێرشەکە بەهۆی هەڵەیەکەوە ئەنجام دراوە.
02
دانپیاهێنان بە بێزاریی جیهانیی لە زایۆنیستەکان
کەناڵی «کان»ی ڕژێمی زایۆنی دانی هێنا بە پەرەسەندنی بێزاریی لە زایۆنیەکان و نەیارەتی بەربڵاو لە دژی ئەم ڕژێمە لە جیهاندا .
03
قالیباف : بەهێزکردنی توانای بەرگریی بەردەوامە
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆدا ڕایگەیاند : بەهێزکردنی توانای بەرگریی وڵات بە خێرایی و بەبڕشتانەپێوشوێن دەگیرێ و بەو ئەزموونە بەنرخەی لەم شەڕە 12 ڕۆژەدا هاتە دەس زۆر خاڵی لاواز دەستنیشان کراون و چارەسەر کران.
04
پاڵپشتی فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە شاسوار عەبدولواحید
فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی گرت بەرانبەر بەوەی کە وەک "کردەوەی نایاسایی دژ بە شاسوار عەبدولواحید" ناوی دەبەن و دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم بابەتە.
05
میسر هەزاران سەربازی ڕەوانەی سینا کردووە
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ئیدعای کردووه کە میسر هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هەزاران سەرباز و کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی سارای سینای هاوسنوری کەرتی غەززە و ڕژێمی زایۆنی کردووە.
06
پێویستی یەکجار زۆری ئۆکراین بە پشتگریی دراڤی
سەرۆک کۆماری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بۆ کڕینی چەک لە ئەمریکا بەلانیکەمەوە پێویستی بە یەک میلیار دۆڵار لە مانگێک دا هەیە.