ئاب 27, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

ئامادەیی ئێران بۆ دانوستانی دادگەرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بۆ دانوستانی دادگەرانەو داڕێژراو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی یەکسان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی ئامادەیەو وتووێژ لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی بەردەوامە.

 

2-

گورزی خۆڕاگریی فەلەستین لە سوپای ترۆر

گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، چەند گرتەڤیدیۆیان سەبارەت بە بۆسەدانان لە بەیت حانون هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززە بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە، چەند چەکداری زایۆنی کوژران و بریندار بوون.

 

3-

چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، لانیکەم ٧٨ فەلەستینی لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوو لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، شەهید بوون.

 

4-

پێویستیی ڕاگیرانی ناردنی چەکەمەنی لە ئەمریکاوە بۆ رژیمی زایۆنی

"رو خانا" ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: شەڕ لە غەززە کاتێک کۆتایی پێ دێ کە ئەمریکا، ناردنی چەکەمەنی بۆ رژیمی زایۆنی بوەستێنێ. 

5-

هەوڵی شاراوە بۆ شکستهێنان بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

"ئایشە گوڵ دۆغان" وتەبێژی دەم پارتی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستگەلێکی شاراوە لە تورکیادا هەوڵیانە چالاکیی کۆمیسیۆنی ئاشتی و یەکسانی لە تورکیا، شکست پێ بێنن، جەختی کرد لەسەر پێویستیی دیدار و دیمانەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان.

 

6-

هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر باشوری دیمەشق

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "ئەلکسوە" لە ریفی دیمەشق چوار چەکداری سەر بە سوپای جۆلانی کوژران.