ئاب 27, 2025 10:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

غەریب ئابادی: ئەوروپاو ئەنجومەنی ئاسایش، هەڵوێستێکی شیاو بگرن

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای ئاماژە بە ئەنجامی وتووێژەکانی ژنێڤ کە لە نێوان ئێران و ئوروپییەکاندا ئەنجامی گرت، وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە سێ وڵات و ئەنجومەنی ئاسایش، هەڵوێستێکی شیاو بگرن و دەرفەت بدەن بە دیپلۆماسی و بواری بۆخۆش بکەن. 

 

2-

ناڕەزایەتی دەربڕینی زایۆنیەکان دژی کابینەی نەتانیاهو

بەسەدان هەزار زایۆنی بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهو و کابینە شەڕئەنگێزەکەی، خوازیاری جێبەجێکرانی ئاگربەس لە غەززەو پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان لەگەڵ گیراوەکانیان بوون.

 

3-

درۆ و دەلەسەی سوپای ترۆر لەبارەی تاوانکارییەکانی نەخۆشخانەی ناسر

"سەمین ئەلخەیتان" وتەبێژی نووسینگەی هاواهەنگیی کاروباری مرۆییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: سوپای رژیمی زایۆنی لەبارەی بۆردومانی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، بەئاشکرا درۆ دەکاو ڕاستییەکان دەشارێتەوە.

 

4-

نەیارەتیی خەڵکی لوبنان لەگەڵ چەککرانی خۆڕاگریی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵا پێی داگرت: ئەگەر دەوڵەتی لوبنان خۆڕاگریی چەک بکا، ئەو بابەتە، سۆنامی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە لوبناندا لێ دەکەوێتەوە. 

 

5-

چوونەسەری ئاستی نیگەرانی لەمەڕ پەرەی بێزاری و دوژمنکاریی لەلایەن میدیاکانی هەرێم

سەنتەری میترۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی بە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەتایبەت پارتی و یەکێتی دا، بەشێک لە میدیاکانیان دوژمنکاریی، توندوتیژی و درۆ، برەوپێ دەدەن و ئاسایشی کۆمەڵگا دەخەنە بەرمەترسی.

 

6-

کوژرانی ٨ کەس لە هێزەکانی جۆلانی لە دیمەشق

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، کەسانی چەکداری نەناس هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی پشکنینی هێزی پۆلیسی سوریا لە دەورووبەری دیمەشق و لەئاکامدا، هەشت کەس لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی جۆلانی کوژراون.