ئاب 27, 2025 13:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ئەمریکا، مەترسیی سەرەکیی لەبەردەم ئاشتیی جیهانیدا

وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوشانە ڤەنزۆئێلیاییەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای پێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات، ڕایانگەیاند، ئەمریکا، مەترسیی سەرەکییە لەبەردەم ئاشتی و ئاسایشی جیهانیدا.

 

2-

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، بەرگی جەنگی پۆشی

حیزبوڵڵای لوبنان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئەمینداری گشتیی ئەو بزووتنەوە بڵاو کردەوە کە تێیدا، شێخ نەعیم قاسم بە جل و بەرگی سەربازییەوە، دەرکەوتووەو بە شێوەئاخاوتنێکی شێلگیرانە دەڵێ کە، خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکا.

 

3-

شاڵاوی دووبارەوەی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی جارێکی دیکە و لە درێژەی جم و جۆڵە تازەکانیان دژی موسڵمانان بە پشتگریی سوپای رژیمی زایۆنی هێرشیان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا.

 

4-

رەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەئاماژە بەوەی کە خەڵکی غەززە هەروا لە ترسی گیانیان هەڵدێن، وتی: زۆربەی خەڵکی غەززە زیاتر لە یەکجار، ئاوارە بوون و رژیمی زایۆنی، سەبەبکاری ئەو بارودۆخەیە.

 

5

داوای٢٠٦بەرپرسی ئەوروپی بۆ ئیدانەی رژیمی زایۆنی

٢٠٦باڵوێز و بەرپرسی پێشووی ئوروپی وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی، خوازیاری هەڵس و کەوتی توندتر و شێلگیرانەتری یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئەو رژیمەدا بوون.

 

6-

داخوازیی دەم پارتی بۆ جێبەجێکرانی پلانی شارومەندیی یەکسان لە تورکیا

"سزای تەمەلی" بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆمیسیۆنی هاودەنگی و یەکسانی، دەرفەتێکە بۆ نەمانی ناکۆکییەکان لە کۆمەڵگای تورکیادا، جەختی کرد لەسەر جێبەجێکرانی گەڵاڵەی شارومەندیی ئەو وڵاتەو دیداری ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە لەگەڵ ئۆجەلاندا.