ئاب 28, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

سووتێندرانی خانووبەرەی فەلەستینیەکان لە باکوری غەززە

چەکدارانی داگیرکەری زایۆنی بە تێگرتنی بۆمبی ئاگرپژێن و دووکەڵکەر لە گەڕەکی ئەبووئەسکەندەر هەڵکەوتوو لە باکوری غەززە، چەند ماڵ و خانووبەرەیان سووتاند.

02

پەلاماری بەربڵاوی رژیمی زایۆنی بۆسەر باشوری دیمەشق

فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە چەندین پێگەی سوپای سوریایان لە گردووپەڕی دیمەشق بۆردومان کرد، بۆردومانێک کە بەپێی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، تەنیا ١٠ کیلۆمەتر دوور بووە لە شوێنی ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریاو گرژیی و تێکهەڵچوونی نێوان دوولایەنی تاوپێ داوە.

03

سوودانی: پرۆژەی لکاندنی ئاسنەڕێی کەربەلا- نەجەف جێبەجێ دەکرێ

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنی هاوپێوەند بە پێوشوێن گیرانی پرۆژەی ئاسنەڕێی لکانی کەربەلا بە نەجەف بەئامادەبوونی وەزیری گواستنەوەو یاریدەری وەزیری دارایی ڕایگەیاند: پێویستە لەپێناو زاڵبوون بەسەر هەرچەشنە بەربەستێکی ئیداریدا کە ڕێگرە لەبەردەم تۆکمەکرانی ئەو پرۆژەداو هەروەها هەموو پرۆژەو گەڵاڵە گرینگەکانی خزمەتکردنی کاریگەر و سودبەخش بە هاووڵاتیان، ئاسانکاریی هاتووچۆی نێوان شارە پیرۆزەکان و گواستنەوەو هاتووچۆی ملوێنان زیارەتکار، هەوڵ بدرێ.

04

یەنەکە: هەوڵدان بۆ ترۆری بافڵ تاڵەبانی پووچەڵ کرایەوە

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار ڕایگەیاند، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەوڵگەلێک درا بۆ تێکدانی ئاسایشی سلێمانی، ڕاپەڕین، گەرمیان و گشت هەرێمی کوردستان،  بەڵام هێزە حکومییەکان بە دەسبەسەرکردن وگرتنی تاوانباران، ئەوانیان ڕادەستی یاسا کرد.

05

غەریب ئابادی: ئەورووپیەکان مافی جێبەجێکردنی سنەپ بەکیان نیە

"کازم غەریبئابادی" یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی پێی داگرت: ئەوروپییەکان لەباری مافەوانییەوە لە بارودۆخێکدا نین کە بیانەوێ میکانیزمی سنەپ بکە (سەپاندنەوەی سزاکان) چالاک بکەن و هیچ بنەمایەکی مافەوانیی نیە بۆ جێبەجێکرانی وەها هەوڵێک.