ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-08-2025/ هەمووان جگە لە ئەمریکا، دانیان ناوە بە قات و قڕیی لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
هەمووان جگە لە ئەمریکا، دانیان ناوە بە قات و قڕیی لە غەززە
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٤ ئەندام لە کۆی١٥ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە رایانگەیاند کە، قات و قڕیی لە کەرتی غەززە، "قەیرانێکی چێکراوی دەستی مرۆڤ"ـە و خوازیاری کۆتایی هاتنی گەمارۆ و جێبەجێکرانی ئاگربەس لەو کەرتە، بوون.
02
هاودەنگیی رۆژنامەنووسانی بەریتانی لەگەڵ هاوکارانیان لە غەززە
ئەندامانی سەندیکای نیشتمانیی رۆژنامەنووسانی بەریتانیا شەوی ڕابردوو بۆ دەربڕینی هاودەنگیی لەگەڵ هاوکارانیان لە غەززە لە دەرەوەی ئۆفیس و شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیران لە شەقامی داونینگ، کۆبوونەوەو لە نامەیەکدا خوازیاری چڕکرانەوەی هەنگاوەکانی بەریتانیا بوون بۆ پاراستنی کارمەندان و فەرمانبەرانی میدیاکان.
03
ئولیانۆف: ئێران سەلماندی لەحاند ئاژانسدا هەست بە بەرپرسیارەتی دەکا
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا وێڕای ئاماژە بە دەسپێکرانەوەی چالاکییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە هێزگەی بووشەهر، ڕایگەیاند: جارێکی دیکە تاران سەلماندی کە تەنانەت ئێستاو پاش پەلامارگەلی سەربازیی سەپێندراو دژی دامەزراوە ئاشتیانەکانی ئێران کە لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی ئاژانس دان، هاوبەشێکی بەدەربەست و بەپەرۆشی ئەو ڕێکخراوەیە.
04
زۆربەی خەڵکی ئەمریکا نەیاری یارمەتیی لۆجستی بە رژیمی زایۆنین
گۆڤاری پۆلیتیکۆ، ئەنجامی ڕاپرسییەکی تازەی بڵاوکردەوە کە پێشان ئەدا، بەشی هەرەزۆری خەڵکی ئەمریکا نەیاری درێژەی ناردنی یارمەتیی چەکئامیریی و لۆجستیی زیاتر بۆ رژیمی زایۆنین.
05
پوتین حەوتەی داهاتوو دەچێتە چین
سەرۆک کۆماری ڕووسیا حەوتەی داهاتوو بەمەبەستی گەشتێکی گرینگی چوار رۆژە بەرەو چین بەڕێ دەکەوێ هەتا بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای بێ و دانوستانی تێروتەسەلی بێت لەگەڵ کاربەدەستانی پیکەن، و لەهەمان کاتدا سەفەرێک کە دەتوانێ هەڵگری پەیامێکی ڕوون بێ بۆ ڕۆژاوا.