ئاب 28, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

بێن گویر: نابێ هیچ یارمەتییەک بێتەنێو غەززە

"ئیتمار بێن گویر" وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە هەڵوێستی توندڕەوانەی خۆی دژی خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە دووپات کردەوەو وتی: ئەگەر هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بوەستێنین و هێرشێکی بەرفراوان و تۆکمە دەس پێ بکەین، ئەوکات شەڕێکی راستەقینەو تەواومان دەبێ.

02

شکستهێنان بە خەڵکی یەمەن نامومکینە

رۆژنامەی زایۆنیی جێروزالم پۆست لە ڕاپۆرێکدا وێڕای پێداگریی لەسەر لەشکان نەهاتوویی گەلی یەمەن، نووسی؛ ئیسرائیل هۆگری شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەمەندا نیە.

03

سەردار شکارچی: دوژمن لە لێکدانەوەکانی هەڵەی کرد

سەرداری پاسدار"ئەبوولفەزل شکارچی" یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ کاروباری فەرهەنگی و شەڕی نەرم، لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە میدیاکاران و پەیامنێران، سەرکەوتن لە شەڕی ١٢ رۆژەی سەپێندراوی گەڕاندەوە بۆ ئیرادەی گەل و ڕێبەریی ژیرانەی وەلی فەقیی و خەبات و لەخۆبوردەیی هێزە چەکدارەکان و جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی گرینگیدان بە شەڕی نەرم و میدیایی.

04

واژۆی گرێبەستی٤٠٨ملوێن دۆلاریی تازەی رژیمی زایۆنی

بەپێی ڕاپۆری ئەلمانیتۆر، ئاڵمان سەرباری ڕاگەیاندنی ئەم بەینەی لەمەڕ بایکۆتی فرۆشی چەکەمەنی بە رژیمی زایۆنی کە ڕەنگە لە شەڕی غەززەدا بەکاربهێنرێن، گرێبەستێکی تازەی بە بەهای ٤٠٨ملوێن دۆلار لەگەڵ بەشگەی سەربازیی رافائێلی رژیمی زایۆنی مۆر کردووە.

05

نەیارەتی مۆسکۆ لەگەڵ جێگیرکرانی هێزی ئاشتی پارێزی ئەورووپی لە ئۆکرانیا

"دیمیتری پێسکۆف" لە کۆڕێکی هەواڵیدا وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاوبۆچوون سەبارەت بە ڕەزامەندیی مۆسکۆ لەگەڵ جێگیرکرانی هێزی ئاشتی پارێزی ئورووپایی لە ئۆکرانیا، وتی: ڕووسیا ڕوانگەیەکی نگەتیڤی هەیە بەرامبەر پرسی ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی ئوروپایی وەک هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکرانیا.