ئاب 30, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

پزیشکیان:وەڵامی  هەر دەستدرێژکاریەک بە هێز و تواناوە دەدەینەوە

مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران هەرگیز بەدوای شەڕدا نەبووە ، وتی: بێگومان گەلی ئێران بە توندی ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژکاریەک دەبێتەوە.

 

2-

وتەبێژی گوردانەکانی قەسسام هۆشداریی دەداتە ڕژێمی زایۆنیستی

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی قەسسام جەختی لەوە کردەوە کە ناو و وێنە و هۆکاری گیانلەدەستدانی هەر دەستبەسەرکراوێکی زایۆنیستی کە بە هۆی هێرشەکانی سوپای تێرۆرەوە کوژرابێت، ڕادەگەیەندرێ و هۆشداریی دا سەبارەت بە پلانە تاوانکارانەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ داگیرکردنی غەززە

 

3-

زیادبوونی شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە شەهیدبوونی ٥٩ هاووڵاتی دیکەی فەلەستینی، ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٦٣ هەزار و ٢٥٠ کەس

 

4-

چڕبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە غەززە

محەممەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵگەی پزیشکی ئەلشیفا لە کەرتی غەززە، سەبارەت بە  بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە ناوچەکە بەهۆی ئەو گەمارۆ و وێرانکارییەی کە بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە هاتۆتە ئاراوە وریایی دا بە ناوچەکە.

 

5-

ئاشکراکردنی قاچاخچێتی نەوت لە ناوچەی کوردنشینی سوریاوە

گۆڤاری ناشناڵ کۆنتێکست ئاشکرای کردووە، ڕۆژانە 15 بۆ 30 تانکەری نەوتهەڵگر لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە، ڕەمیلان و دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە دەچنە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە بازاڕەکانی نەوت دەفرۆشرێن.

 

6-

کاروانێکی نوێی سوپای تیرۆر دەچێتە ناو خاکی سوریا

میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند کە کاروانێکی نزیکەی ٣٠ ئۆتۆمبێل کە هەڵگری سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بوون ،دوای چوونە ناو گوندی ئەلعیشە لە گەڕەکی باشووری قونەیتەرە، لە ناوچەی جۆلان لە ناو خاکی سوریا نیشتەجێ بوون.