ئاب 30, 2025 10:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1-

ئێران لە ژێر گەمارۆ و هەڕەشەدا دانوستان ناکات

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەنگاوی "نایاسایی" سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پرۆسەی سناپباکی بە "ڕەتکراوە" ناوبرد و وتی: ئێران پابەندە بە دیپلۆماسی، بەڵام هەرگیز لە ژێر هەڕەشە و زۆرەملێدا دانوستان ناکات

 

2-

خۆڕاگریی فەلەستین هێرشی کردە سەر سوپای تیرۆر لە گەڕەکی زەیتون لە غەززە

دوای کوژرانی سەربازێکی زایۆنیستی و بێسەروشوێنبوونی چوار سەربازی دیکە و برینداربوونی نۆ سەربازی سوپای تێرۆر لە گەڕەکی زەیتون لە غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی ناچار بوو لەم ناوچەیە پاشەکشە بکات

 

3-

حەماس ستایشی ئۆپەراسیۆنی نوێی ئەلقەسسام لە کەرتی غەززە دەکات

عیزەت ئەلرشق، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، لە کاردانەوە بە گورزە قورسەکانی گوردانەکانی قەسسام لە دژی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، جەختی کرد: خۆڕاگریی ئێمە لە غەززە هاوکێشەی نوێ بۆ زایۆنیستەکان دەخاتە ڕوو.

 

4-

شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی ئورووپایی ئایسلەندا، ئێرلەندا، لۆکسمبۆرگ، نۆروێژ، سلۆڤینیا و ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، لەشکرکێشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە و تێکدانی ژێرخانەکانی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.

 

5-

ڕەخنەی جومبەلات لە پلانی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا

وەلید جومبەلات، سەرۆکی پێشووی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی دەرووزی لوبنان، ڕەخنەی لە پلانی چەکداماڵینی خۆڕاگریی لوبنان گرت و وتی: پلانی چەکداماڵینی بەرخۆدان پیلانێکی زایۆنیستییە و مەحاڵە بەرخۆدانی لوبنان تەسلیمی ئەو پیلانگێڕییە بێت.

 

6-

پاڵپشتی پەرلەمانتاری عێراق له حەشدی شەعبی

عەلا ئەلحەیدەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ یاسای حەشدی شەعبی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە تەسلیمبوون بە پیلان و ئیرادەی ئەمریکی جێگەی شەرمەزارییە و ئێمە خەبات دەکەین بۆ دەرکردنی یاسای  حەشدی شەعبی.