ئاب 31, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01
ئەنساروڵڵا: ڕژێمی زایۆنی هێڵی سووری بەزاند

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتەگەلێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆبوونەوەی شاندی حکومەت هێڵی سوور دەبڕێت.

02
ئێران تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی یەمەن شەرمەزار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندترین شێوە کردەوەی شەڕانگێزانە و تێرۆریستیی ڕژیمی بێزلێکراوی زایۆنی لە دژی یەمەنی شەرمەزار کرد و  لەسەر پێویستی  هەڵگرتنی هەنگاوی جیددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی بۆ سنووردارکردنی یاخیگەریی ئەم ڕژێمە جەختی کردەوە.

03
 بەردەوامیی پشتیوانی گەلی ئەوروپا لە غەززە

هەزاران کەس لە لایەنگرانی گەلی فەلەستین ڕۆژی شەممە لە چەندین شاری ئەورووپایی لەوان پاریس، فرانکفۆرت و ڤێنیز  لە ڕێپێوانی بەربڵاو و گەورەدا خوازیاری کۆتایی هێنانی دەستبەجێی کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە بوون.

04
ڕەتکردنەوەی تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە توندی ئەو دەنگۆیەی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە تەقینەوەیەک لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوبووەتەوە،  وەدرۆ خستەوە.

05
مەزلووم عەبدی: ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک

مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک (SDF) لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە دوای 14 ساڵ شەڕ، چیتر سوریا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پێشوو و لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و دروستکردنی سوریایەکی دیموکراتیک و لامەرکەزی و فرە نەتەوەیی، ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک، بەڵام هەوڵدەدەن ڕێگری لە ڕوودانی شەڕ بکەن.

06
پوتین گەیشتە چین

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونووەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای گەیشتە چین.