ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-08-2025/ هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چەند جارێک ناوچەکانی باشووری لوبنانیان لە عەیتا شەعب بەتوندی بۆردومان کرد
02
ناتانیاهۆ بەنیازی دانوستان نیە!
کۆمیتەی بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بزووتنەوەی حەماس هۆگری گەیشتن بە ڕێککەوتن و قبوڵکردنی مەرجەکانی ویتکافە بەڵام ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر خۆدەبوێرێ لە دانوستان.
03
پاراستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی خواستی هەموو نەتەوەی عێراقە
شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە وتەگەلێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بوونی حەشدی شەعبی خواستی تەواوی گەلی عێراقە.
04
پزیشکیان بەرەو چین کەوتە ڕێ
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی گەشتەکەی بۆ چین زانی و وتی: کۆبوونەوەکانی شانگهای دەرفەتێکی زۆر گرنگ و گونجاوە بۆ بەهێزکردنی فرەلایەنی و هاریکاریی ناوچەیی لەگەڵ وڵاتان.
05
٤٠ گۆڕی کۆنی هێلینیستی کەونارایی لە عێراق دۆزرایەوە
دوێنێ شوێنەوارناسان لە پارێزگای دهۆک لە باکوری عێراق دوای کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی خەزنەی بەنداوی موسڵ، ٤٠ گۆڕی دێرینیان دۆزیەوە. پێدەچێت مێژووی ئەم گۆڕانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هێلینیستی یان هێلینیستی-سلوکی، نزیکەی ٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
06
ئۆرهان میرۆئۆغڵو: تورکیا پێویستی بە سیاسەتی نوێ هەیە
ئۆرهان میرۆئۆغڵو، نوێنەری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە لێدوانەکانی پرۆفیسۆر ئێرهان ئێفیونجو سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نیشتمانی پیشاندا کە گوتبووی "دەبێت کوردایەتی بوەستێنرێت". و سیاسەتە هاوشێوەکانی لە ڕابردوودا بە شکستهێناو ناوبرد.
07
ترەمپ گەشتەکەی بۆ هیندستان هەڵوەشاندەوە
دوێنێ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا "چیتر پلانی نییە" بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا گەشت بکات بۆ هیندستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە چوار قۆڵیەکان.