ئاب 31, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01
مەهدی مەشات: تۆڵەسەندنەوە لە ڕژێمی زایۆنی حەتمییە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن، لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی "ئەحمەد غالب ئەلڕەحوی"، سەرۆکوەزیرانی یەمەن و ژمارێک  لە وەزیرانی یەمەن لە هێرشی ئاسمانی ئەم دواییەدا، سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەسەر ئیرادەی پتەو بۆ  تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان کردەوە.

02
پەیامی سەرەخۆشی لایەن ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن

شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهید بوونی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکی دیکەی ئەو وڵاتە لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری سەنعا ڕاگەیاند.

03
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوا دەکەن دۆسیەکەی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا

ئەندامانی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی  ڕایانگەیاند، بۆ دادگاییکردنی دادپەروەرانە، پێویستە دۆسیەی موەکلەکەیان لە هەرێمی کوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆ دادگای فیدراڵی بەغدا. ئەم داوایە لە وەڵامی دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی پەیوەست بە کودەتا و دروستکردنی نائەمنی لە سلێمانی بووە.

04
دوو حەشارگەی داعش لە عێراق وێران کران

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرگرانەدا، هێزەکانی حەشدی شەعبی دوو حەشارگەی داعشیان لە ناوچە بیابانییەکانی گۆلی ئەلسەرسار لە باکووری شاری ڕەمادی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراق تێکشکاندووە.

05
گەورەترین کاروانی دەریایی جیهان بەرەو غەززە له ڕێگادا

کامیلا ئێسکالانتێ، پەیامنێری پرێس تیڤی کە لەگەڵ کاروانەکەدا گەشت دەکات بۆ غەززە، سەبارەت بەم ئەرکە ڕایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چالاکوانانی ٥٠ وڵات بە کاروانێکی دەریایی بەرەو غەززە بەڕێدەکەون؛ ئەرکێک بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆکە و کردنەوەی ڕێڕەوێکی دەریایی مرۆیی و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە.