ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-09-2025/ شەهیدبوونی٨٨فەلەستینی دیکە لە٢٤کاتژمێری رابردوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١
شەهیدبوونی٨٨فەلەستینی دیکە لە٢٤کاتژمێری رابردوو
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ٨٨ فەلەستینی دیکە لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە شەهید و ٤٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەم چەشنە ، ژماری شەهیدانی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە لە ٦٣هەزار و ٤٥٩ کەس تێپەڕی.
٢
ڕێبەری ئەنساروڵڵا: رژیمی زایۆنی، مەترسیی دژی گشت ئۆممەتی ئیسلامە
رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی جەنایەتی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی لە هێرشکردنەسەر سەنعا و شەهیدبوونی ژمارێک لە بەرپرسانی حکومەتیی یەمەن، پێی داگرت، رژیمی زایۆنی، جێی مەترسییە بۆ گشت ئۆممەتی ئیسلامی بۆیە، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی کردن لە فەلەستین و شەڕی دژ بەو ڕژێمە.
٣
نەبیی بێرری: چەکی خۆڕاگریی، شەڕەف و مەزنایەتیمانە
"نەبیی بێرری" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: رژیمی داگیرکەری زایۆنی، پێبەندی هیچکام لە بڕگەکانی ئاگربەس نەبووەو داگیرکەرییەکەی لەنێو خاکی لوبناندا تاوپێداوەو هەروا درێژە دەدا بە دەسدرێژکارییەکانی لەو وڵاتەدا.
٤
پێداگریی پزیشکیان لەسەر ڕۆڵی گرینگی ڕێکخراوی شانگهای
"مەسعود پزیشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، وەک یەکێ لە ڕێکخراوگەلی گرینگی چەندجەمسەرسازیی سیستەمی جیهانی، دەبێ لەپێناو هێنانەدی جیهانێکی تژی لەئاشتەوایی و هەروەها جیهانێکی ئامادەتر بۆ پەرەی هاوکارییە ئابورییەکان، هەوڵ بدات.
٥
٢٥٠قوربانی لە ئاکامی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان
بەرپرسانی خۆجێی لە ئەیالەتی "کۆنار" ڕایانگەیاند، پاش روودانی بوومەلەزەی دوێشەو، تەنیا لەو ئەیالەتە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەست دا. لە نەنگەرهاریش ٩ کەس هەرلەئاکامی ئەو بوومەلەرزە بوونە قوربانی.