ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-09-2025/ سوپای یەمەن: نەوتهەڵگری رژیمی زایۆنیمان بەئامانج گرت
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
سوپای یەمەن: نەوتهەڵگری رژیمی زایۆنیمان بەئامانج گرت
سەرتیپ"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ یەکەی مووشەکیی ئەو وڵاتە، نەوتهەڵگرێکی رژیمی زایۆنی لە دەریای سوور، کردۆتەئامانج. هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەو هەڵمەتەیان بەتێگرتنی مووشەکی بالستیک بۆ پشتگریی لە غەززە، ئەنجام دا.
٢
بەرپرسێکی ئەمریکی: رژیمی زایۆنی دەیەوێ ناوچە بۆنموونە عێراق، قووت بدا
نوێنەری ئەمریکا بۆکاروباری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وتی: رژیمی ئیسرائیل، ئیدی سنورەکانی سایکس-پیکۆ بەفەرمیی ناناسێ و بێ هیچ هێڵێکی سور یان بەرتەسکییەک دەیەوێ ناوچە بۆ نموونە عێراق، قووت بدا.
٣
هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر تەل تەمر و تشرین لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا
سوپای تورکیا، دەورووبەری بەنداوی "تشرین"ی بە درۆن بۆردومان کرد. هاوکات، هەسەدە بەرپەرچی هەوڵی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیای دایەوەو بێ ئاکامی کرد کە بەنیازبوون بچنە گردووپەڕی "تەل تەمر".
٤
گیانلەدەستدانی٧٠٠کەس لە بوومەلەرزەی ئەفغانستان
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە چوونەسەری ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردووی ئەفغانستان دەکەن. میدیاکان ڕایانگەیاند، لە ئاکامی بوومەلەرزەی دوێشەوی ئەفغانستان ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوەو ١٠٠٠ کەسیش زامداربوون.
٥
سکاڵا لهسهر خهمیس خهنجهر تۆمارکرا
"سەعود ساعدی" ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، سکاڵای له سهر کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکان تۆمار کرد و داوای لێبوردنی له پۆستهکهی خامیس خهنجهر سهرۆکی پارتی سیادە کرد،بههۆی ئهوهی به ئهنقهست سووکایهتی به گهلی عێراق کردوه.