ئه‌یلوول 01, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

شەرمەزارکرانی پەلاماری ئەمریکی-زایۆنی بۆسەر ئێران لەلایەن سەرانی شانگهای

سەرۆک وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، پەلامارە سەربازییەکانی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا دژی ئێران لە ژۆئەنی٢٠٢٥یان شێلگیرانە ئیدانەکردو ڕایانگەیاند، ئەو پەلامارانە، ئاسایشی ناوچەو جیهان دەخاتە مەترسیی و زیانی پێ دەگەیێنێ.

2

سەرۆک وەزیری یەمەن: دەست لە پشتگریی غەززە هەڵناگرین

"محەممەد مفتاح" سەرۆک وەزیری یەمەن لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، پێی داگرت؛ دەستبەرداری پشتگریی لە خەڵکی غەززە نابین و پاشەکشێ ناکەین.

3

مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی سەدان کەسی واژۆ کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستانـی) دەرکرد.

4

گیران و رفێندرانی هاووڵاتیانی سوری لەلایەن هێزەکانی جۆلانییەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە تاکوو ئێستا لانیکەم ٢ هەزار و ٥١٢ حاڵەتی گرتنی سەرەڕۆیانە، بێ سەروشوێن کردنی زۆرەملێ و مرۆڤ ڕفاندن لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکومەتی کاتیی دیمەشق لە سەرتاسەری سووریا تۆمار کراوە.

5

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان 2 هەزار کەسی تێپەڕاند

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 622 کەس و زیاتر لە هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.  سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی ئەفغانستانی، سەرەخۆشی کرد.