ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-09-2025/ تێکهەڵچوونی هێزە ئەمنییەکان لە مەنامە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی لایەنگری غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
تێکهەڵچوونی هێزە ئەمنییەکان لە مەنامە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی لایەنگری غەززە
سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنەکان لە بەحرەین بڵاویان کردەوە کە ئێوارەی دوێنێ لە مەنامەی پێتەختی ئەم وڵاتە، پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و بەشدارانی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە ڕوویداوە. خۆپیشاندەران جگە لە دەربڕینی یەکگرتوویی لەگەڵ خەڵکی غەززە، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە قبوڵکردنی نامەی مانەوەی شموێل ڕێڤێل، باڵیۆزی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە بەحرەین.
02
یەمەن: ڕژێمی زایۆنی چاوەڕێی سورپرایزێکی گەورەمان لێ بکات
"زەیفوڵڵا شامی" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوە خەریکی ئامادەکردنی سورپرایزی ڕاستەقینە و چاوەڕواننەکراو بۆ ڕژێمی زایۆنیە.
03
نامەی ھاوبەشی ئێران و چین و ڕوسیا بۆ ڕەتکردنەوەی کاراکردنی سناپ بەک
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین و ڕوسیا بە ناردنی نامەی ھاوبەش بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش ، وێڕای ڕەتکردنەوەی ھەوڵی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ ژیاندنەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی ئێران ، جەختیانکردەوە ، ڕاگەیاندنی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بە پێچەوانەی شێوازی نووسراو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231 و بەدوور لە بنەمای مافەوانیە و دەبێ ھەڵوەشێت و لەبەرچاو نەگیردرێت .
04
مادۆرۆ: ڤەنزوێلا پاشەکشە ناکات
سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کاردانەوە بە هەڕەشەی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هیچ هەڕەشەیەک بە هەزار مووشەکەوە ڤەنزوێلا ناچار ناکات پاشەکشە بکات.
05
ئەوروپا: کارەساتی مرۆیی لە غەززە ویژدانی جیهان دەهەژێنێت
"ئەنتۆنیۆ کۆستا" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئازاری خەڵکی مەدەنی لە کەرتی
غەززە بە "ترسناک و قبوڵنەکراو" ناوبرد و وتی کە کارەساتی مرۆیی لەم کەرتە ویژدانی جیهان دەهەژێنێت..