ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-09-2025/ کەمبوونی ھێزی سەربازیی لە ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنیدا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
کەمبوونی ھێزی سەربازیی لە ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنیدا
ڕادیۆ ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی ئاشکرایکرد کە ئەم ئەرتەشە 10 تا 12 ھەزار ھێزی سەربازیی کەمە و بۆ قەرەبووی ئەم کەمایەسیە ، بەنیازە لاوانی جوولەکە لە دەرەوەی ئەم ڕژێمە بۆ خزمەتی چەند ساڵە پەلکێش بکات .
02
بەلژێک فەلەستین بە فەرمی دەناسێت
بەلژیک ڕایگەیاند لە کۆمەڵی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان فەلەستین بە فەرمی دەناسێت و بایکۆتی قورس لەدژی ڕژێمی زایۆنی دادەنێت لەوان قەدەغەی ھاوردەی بەروبووم و بەرەھەمی شارۆکە زایۆنیەکان .
03
چەنەبازیی نوێی وەزیری دەرەوەی ئینگلیس لە دژی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئینگلیس لە لێدوانێکدا لە پەرلەمان بانگەشەی ئەوەیکرد ئێران پێبەندی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی نەبووە و بەم ھۆیەوە سێ وڵاتی ئەوروپایی ناچار بوون میکانیزمی سنەپ باک کارابکەن ، بانگەشەیەک کە ڕووبەڕووی دژایەتیی ئاشکرای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا و چین بووەتەوە .
04
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارهیهك كاندیدی دیكهی دوورخستهوه
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به دوورخستنهوهی ژمارهیهكی دیكهی كاندید بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمان دهكات؛ دهشڵێت، ژمارهیهك كاندیدی دووخراوهشیان گهڕاندووهتهوه.
05
بەرپابوونی خۆپێشاندانی دژی تڕەمپ لە ئەمریکا
ڕۆژی ڕابردوو ناڕازیان لە شارە جیاجیاکانی ئەمریکا ھاتنە سەر شەقام و ڕخنەیان گرت لە سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتە و خوازیاری داھاتی زیاتر بۆ ژیانی کرێکاران بوون .