ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-09-2025/ شاسوار عەبدولواحید سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
شاسوار عەبدولواحید سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلول دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
02
پزشکیان و ئەردۆغان لە چین گفتوگۆیەکی دۆستانە دەکەن
مەسعود پزشکیان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە چین کۆبوونەوە. لەم دیدارەدا، پزشکیان بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی ئێران و تورکیا کە لە لایەن تارانەوە میوانداری دەکرێت، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەردۆغان بە زووترین کات بێتە ئێران.
03
ئێران جارێکی دیکە جەختی لە دەسەڵاتی خۆی بەسەر سێ دوورگەکەدا کردەوە
وه زاره تی ده رەوه ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدیعای دووباره و له ڕووی یاسایی بێ بنەمای ئه نجوومه نی هاوکاری که نداو ی فارس سه باره ت به سێ دوورگەکەی ی ئێران - که له به یاننامه ی 165هه مین کۆبوونه وه ی وه زیرانی ده رەوه ی ئه نجومه ندا هاتووە - به ته واوی ڕه ت ده کاته وه و جارێکی دیکه جه خت له سەر دەسەڵاتی حاشاهەڵنەگری ئێران ده کاته وه به سه ر دورگه کانی ئه بو موسا، تونبی مه زن و تونبی بچووک وه ک بەشە جیانەکراوەکانی خاکی ئێران، و باس لەوە دەکات کە دووبارەبوونەوەی ئیدیعای بێ بنەما لە لێدوانی هاوشێوەدا، واقیعە جوگرافی، مێژوویی و یاساییەکانی پەیوەست بەم دوورگانە ناگۆڕێت.
04
زرێپۆشە نوێیەکانی ئەمریکا دەچنە باکوری سوریا
سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی گەیشتنی زرێپۆشی قورس و کەرەستەی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشیان بۆ پارێزگای حەسەکە ڕاگەیاند