ئه‌یلوول 03, 2025 08:33 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

١

ئامادەبوونی بەرپرسانی٢٦وڵاتی جیهان لە نمایشی سەربازیی چین

ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی چین بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵی کۆتایی شەڕی دووەمی جیهانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی٢٦وڵاتی جیهان لەوان ئێران، ڕووسیا، هیندستان، کۆریای باکور، سربستان، سلۆڤاکیا، پاکستان لە پیکەن بەڕێوە چوو.

٢

شەهیدبوونی کامێرامەنی کەناڵی ئەلعالەم لە غەززە

لەئاکامی پەلاماری سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، "رەسمی جیهاد سالم" وێنەگر و فیلم هەڵگری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم لە غەززە شەهید بوو.

 

٣

تەشەنای پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە

لەخولی تازەی پەلاماری هێزەکانی رژیمی زایۆنی بە بۆمبگەلی ئاگرپژێن و تەقینەوەی رۆبۆتی خۆکوژ بۆسەر گەڕەی شێخ "ڕیزوان"ی شاری غەززە، دەیان فەلەستینی دیکە شەهید یان بریندار بوون.

 

٤

دیپلۆماسیی، تاکەڕێی چارەسەریی پرسی ناڤۆکیی ئێرانە

"ئەنوەر ئەلئەنونی" وتەبێژی کاروباری دەرەوەی کۆمیسیۆنی ئوروپا پێی داگرت؛ ڕێگاچارەی پرسی ناڤۆکیی ئێران، تەنیا لەڕێی دیپلۆماسییەوە تێپەڕ دەبێ.

 

٥

نیگەرانیی قووڵ لەمەڕ کەمیی دەواو دەرمان لە غەززە

"محەممەد ئەبوو سەلمییە" بەڕێوەبەری کۆبینای نەخۆشخانەیی شیفا لە شاری غەززە وتی: کەمیی دەواو دەرمان و کەرەستەو ئامێرگەلی پزیشکی لە غەززە، زۆر قەیرانییە بۆیە پێویستە کۆمەڵگای جیهانی لە یارمەتی دانی خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە، بە پەلە هەنگاوبنێت.

 

٦

هەوڵی بێ ئاکام بۆ ترۆری رۆژنامەنووسێک لە سلێمانی

"هێمن مامەند" رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی، شەوی ڕابردوو لە سلێمانی کەوتە بەر دەستڕێژی گولـلەی کەسانی نەناس کە دواتر ئەو ڕووداوە لەلایەن بەرپرسانی فەرمیی، دەم و دەزگە ئاسایشییەکان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانەوە شەرمەزار کرا.