ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-09-2025/ ئیدانەکرانی ترۆری کامێرامەنی ئەلعالەم
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ئیدانەکرانی ترۆری کامێرامەنی ئەلعالەم
بەشی دەرەوە سنوریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای سەرەخۆشیی بەبۆنەی شەهیدبوونی وێنەگر و فیلمهەڵگری کەناڵی ئەلعالەم لە غەززە بەدەست رژیمی زایۆنی، پێی داگرت؛ خوێنی پەیامنێرانی شەهیدی غەززە، بەفیڕۆ ناچێ و گێڕانەوەیان لە ویژدانی بەئاگاو بێداری مرۆڤایەتیدا، بۆ هەمیشە دەمێنێ.
2
پێداگریی خەتیب زادەو فوئاد حوسێن لەسەر پەرەی پەیوەندیی تاران-بەغدا
لە دیداری "سەعید خەتیب زادە" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ "فوئاد حوسێن"ی وەزیری دەرەوەی عێراقدا، دوولایەن جەختیان کردەوە لە پێویستیی پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.
3
ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، لە هەلی دیپلۆماسیی کەڵک وەرگرن
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاردانەوە بە نامەی ئێران، ڕووسیاو چین بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، وتی: ئەندامانی ئەو ڕێککەوتنە، دەبێ لە هەلی ڕەخساوی هەنووکە بۆ بەهێزکردنی دیپلۆماسیی سوود وەرگرن.
4
تۆمەت پاڵدانی ترەمپ لە سەرۆکانی چین، ڕووسیاو کۆریای باکور
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هاوشانە چینیەکەی بە "پیلانگێڕیی" دژی وڵاتەکەی هاوڕێ لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو "کیم جونگ ئون"ی سەرۆکی کۆریای باکور، تۆمەتبار کرد.
5
هەڕەشەکران لە هەسەدە لەلایەن "دەوڵەت باغچەلی"یەوە
"دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا(جەهەپە) ڕایگەیاند؛ بێتوو ڕێککەوتنەکەی هەسەدە لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ نەکرێ، بێگومان ئانکاراو دیمەشق هەڵمەتی سەربازیی هاوبەش دژی کوردەکانی سوریا، ئەنجام دەدەن.
6
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پەیوەستە بە گۆڕانی دەستور
"محەممەد ئوغیوم"ی ڕاوێژکاری باڵای مافەوانیی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند کە بۆ بەرەوپێش بردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە، ئانکارا دەبێ یاسای بنەڕەتیی خۆی بگۆڕێ.