ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-09-2025/ پێداگریی قالیباف لەسەر پێویستیی یەکێتی ئۆممەتی ئیسلامی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١-
پێداگریی قالیباف لەسەر پێویستیی یەکێتی ئۆممەتی ئیسلامی
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە وەحدەت و یەکێتی، پێویستییەکی دینییە بۆ مەزنایەتی ئۆممەتی ئیسلام، وتی: ئەمڕۆ سەرەکیترین نموونەی وەحدەت دەبێ لە بەرەوڕووبوونەوەی رژیمی زایۆنیدا خۆی دەربخا.
2-
وشدارییدانی حەماس لەبارەی لێواری رۆژاوایی
"تاهیر ئەلنونو" ئەندامی پلەبەرزی حەماس بەئاماژە بە چوونەسەری ڕێژەی ڕاوێژکارییەکانی حەماس بۆ وەستاندنی ژینۆساید لە غەززە، وتی: هەڵبەت لێواری رۆژاواییش لەبەراوەرد لەگەڵ غەززەدا لە دۆخێکی باشتردا نیەو رژیمی زایۆنی بەنیازە فەلەستینیەکان تیابەرێ و لەناویان ببات.
3-
مووشەکبارانی فڕگەی بێن گوریۆن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە
سەرچاوە هەواڵییەکانی رژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند، تێگیرانی مووشەکێکی بالستیکیی یەمەنییەکان لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن هەڵکەوتوو لە تەلاویڤ، بووەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکە.
4-
داکۆکیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە حەشدی شەعبی
"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە حەشدی شەعبی بەشێکی سەرەکیی سیستەمی ئاسایشی عێراقە، وتی: حکومەت ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادا، پرسی هەڵوەشانی حەشدی شەعبی بێنێتەئاراوە.
5-
پێداگریی سۆران عومەر لەسەر پێبەندنەبوونی هەولێر بە ڕێککەوتنی نەوتی
"سۆران عومەر"ی نوێنەر لە پەرلەمانی عێراق، وێڕای ڕەخنەگرتن لە فرۆشی نەوت لەلایەن هەولێرەوە بێ پێبەندبوون بە ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغدا، داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و کەمئەندامانی هەرێم بدات.
6-
پێداگریی ساڵح موسلیم لەسەر نیازی دیمەشق بۆ چوونەدەر لە ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان
"ساڵح موسلیم" یەک لە بەرپرسانی پەیەدە ڕایگەیاند، حکومەتی کاتیی جۆلانی خەریکی کشانەوە لە ڕێککەوتنی لەگەڵ کوردی سوریایەو ئەو کارە، لەژێر گوشاری ڕاستەوخۆی تورکیادا ئەنجام دەگرێ.