سوپای سووریا لە ٣٠ کیلۆمەتریی شاری گەمارۆ دراوی دەیروزوردایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i306914-سوپای_سووریا_لە_٣٠_کیلۆمەتریی_شاری_گەمارۆ_دراوی_دەیروزوردایە
سوپای سووریا بە بەردەوام کردنی پێشڕەوییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگەی دەیروزور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، گەیشتوونەتە ٣٠ کیلۆمەتریی ناوەندی گەمارۆدراوی ئەم پارێزگەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2017 07:54 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا لە ٣٠ کیلۆمەتریی شاری گەمارۆ دراوی دەیروزوردایە

سوپای سووریا بە بەردەوام کردنی پێشڕەوییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگەی دەیروزور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، گەیشتوونەتە ٣٠ کیلۆمەتریی ناوەندی گەمارۆدراوی ئەم پارێزگەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە مەیدانییەکان لە سووریا شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند؛ سوپای سووریا لە درێژەی خەباتی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، دەستی گرت بە سەر چیای "بوشرا" و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو چیایە، چیای "سەفیە" و گەڕەکی "ڕەجم هەجانە".

بە پێشڕەوی سوپای سووریا لە ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگەی دەیروزور، هێزەکانی سووریا هەتا گەیشتنە ئەم شارە و تێکشکاندنی گەمارۆی چوار ساڵەی تەنیا ٣٠ کیلۆمەتر مەودایان هەیە. چیای "بوشرا" ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ڕەقە دەداتە دەمی ڕۆژاوای دەیروزور"ـەوە  و  و هەتا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس درێژەی هەیە.  ئەم چیایە سەرچاوەیەکی گەورەی قیری سرووشتییە و پاشەکەوتەکەیشی نزیکەی ٥٠ تا ٦٠ ملوێن تۆن مەزەندە دەکرێ.

سوپای سورویا لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا بە پشتیوانی ئاسمانیی ڕووسیا پێشڕەوییەکی باشی بەرەو پارێزگەی دەیروزور هەبووە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ڕەقە و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومسەوە چۆتە نێو سنوورەکانی پارێزگەی دەیروزورەوە.