کوردەکانی سووریا دەستیان گرت بە سەر چواردە گەڕەکی شاری ڕەقەدا
هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ١٤ گەڕەکی شاری ڕەقەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.
هێزەکانی پارتی دیموکراتیکی سووریا لە شەشی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ـەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "تووڕەیی فورات" بۆ زاڵ بوون بە سەر شاری ڕەقە و وەدەرنانی تیرۆریستانی داعش لەو شارە دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا؛ "جیهان ئەحمەد" وتەبێژی ئۆپەراسیۆنیی "تووڕەیی فورات" رایگەیاند کە هێزەکانی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆیاندا بۆ زال بوون بە سەر شاری ڕەقە، ١٤ گەڕەک لە ٢٦ی گەڕەکی ئەم شارە، لەوان گەڕەکەکانی «الرقه القدیمه» و «الدرعیه» کە لە گرینگترین بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لەم شارە دەهاتنە ئەژمار، ڕزگار کردووە.
بە وتەی "جیهان ئەحمەد" شەڕ و پێکدادانی نێوان کوردەکان و تیرۆریستانی داعش لە شەش گەڕەکی شاری ڕەقە ئێستایش هەر بەردەوامە.
"مستەفا بالی" بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی دیموکراتیکی سورویا پێشتر رایگەیاند؛ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە شاری ڕەقە بە سەرنج دانی زیاتر بوونی ژماری ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکان و تیرۆریستانی خۆکوژ، پێی ناوەتە قۆناغێکی جیاوازەوە. ناوبراو بە ئاماژە بە داخراو بوونی هەموو ڕێگاکانی هەڵاتن و پاشەکشەی تیرۆریستان لە شاری ڕەقە، وتی؛ ئەو ڕەوشە دژوارە دوو بژاردە زیاتری بۆ تیرۆریستانی تەکفیری داعش نەهێشتۆتەوە، یان خۆیان بدەنە دەستەوە یان ئەوەی کە تا دواهەناسە هەر شەڕ بکەن.