سکاڵا دەربڕینی دادەڤانی بریکارانی سووری دژی هاوپەیمانیی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i306974-سکاڵا_دەربڕینی_دادەڤانی_بریکارانی_سووری_دژی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی
کۆمەڵێک لە بریکارانی سوری لە بەر قەڵاچۆی خەڵکی وڵاتەکەیان سکاڵانامەیەکی دادەڤانییان دژی هاوپەیمانیی ئەمریکیی دژی داعش بەرز کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2017 07:26 Asia/Tehran
  • سکاڵا دەربڕینی دادەڤانی بریکارانی سووری دژی هاوپەیمانیی ئەمریکی

کۆمەڵێک لە بریکارانی سوری لە بەر قەڵاچۆی خەڵکی وڵاتەکەیان سکاڵانامەیەکی دادەڤانییان دژی هاوپەیمانیی ئەمریکیی دژی داعش بەرز کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریی ئەوقافوشام، دەستەیەک لە بریکارانی سووری ڕۆژی یەکشەممە لە شاری قامیشلیی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم سکاڵانامە دادەڤانییەیان بە پێی داخوازیی دانیشتووانی شاری قامیشلی و لە لایەن دادئەستێنی گشتیی ئەم شارە ئامادە کردووە.

بریکارانی سووری پێیان داگرتووە کە سکاڵانامەی دادەڤانیی دژی ئەمریکی دوای گەییشتنی بە وەزارەدی دادی سووریا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و دوای ئەوە ئەگەر بلوێ لە دادگە نێونەتەوەییەکانی تایبەتی دادگایی کردنی هۆکارانی تاوانی دژی شارومەندانی بێ دەرەتان پێ و شوێن دەگیردرێت.

بریکارانی سووری ڕایانگەیاند ئەم سکاڵانامەیە،یەکەم سکاڵای لەم پەیوەندییەدایە و لە چەشنی خۆی دا دەگمەنە.

ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی، لە مانگی ئوتی ساڵی 2014 بە بیانووی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە بێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییان پێک هێنا.

ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە هەتا ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی سووری و عێراقییان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم دو وڵاتە لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە. ژمارەی قوربانییە سڤیلەکانی هێرشی پەیتاپەیتای هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشی ئەمریکی لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا لە مانگی ئوتی ساڵی 2014ەوە گەییشتووەتە نزیکەی حەوتسەد کەس.