پیداگری شێخ نەعیم قاسم لەسەرمانەوەی حیزبۆڵلا لە سووریا هەتا بنەبڕ کردنی ترۆریسم
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i307018-پیداگری_شێخ_نەعیم_قاسم_لەسەرمانەوەی_حیزبۆڵلا_لە_سووریا_هەتا_بنەبڕ_کردنی_ترۆریسم
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان ڕایگەیاند ": حیزبۆڵڵا هەتا سەرکەوتنی تۆکمە وتەواوی خۆی لە سووریا وبنە بڕ کردنی ترۆریسم لەم وڵاتە دەمێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2017 16:22 Asia/Tehran
  • پیداگری شێخ نەعیم قاسم لەسەرمانەوەی حیزبۆڵلا لە سووریا هەتا بنەبڕ کردنی ترۆریسم

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان ڕایگەیاند ": حیزبۆڵڵا هەتا سەرکەوتنی تۆکمە وتەواوی خۆی لە سووریا وبنە بڕ کردنی ترۆریسم لەم وڵاتە دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانی ئەلعەهد، شێخ نەعیم قاسم، جیگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ڕێ وڕەسمێکدا لە ناوچەی " سور" لە باشووری لوبنان وتی: حیزبۆڵڵا هەتا کاتێک لە پاکتاوکردنی سووریا لەبوونی تاقمە ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی ئەمریکاو ئیسرائیل دڵنیا نەبێت، هەرچەند ساڵ یش کە بخایەنێت ، سووریا بەجێ ناهێلێت. جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئارامشی سووریا ، ئارامشی لوبنان بووە ودۆژمنی دوو وڵات ، هاوبەشە پیداگری کرد: سووریا دەبێ ئازاد وسەربەخۆ بێت وڕێگای خۆی بەبێ هەرجۆرە کێشەیەک درێژە پێ بدات. شێخ نەعیم قاسم هەروەها بە ئاماژەدان بە شڵەژاوی ئیسرائیل لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای لوبنان وخۆڕاگری لە شەڕلەگەڵ ترۆریستەکان لە سنووری سووریا وتی: ڕژێمی زاێونی ئەمڕۆ لە گوڕانی گوڕانکاریەکانی ناوچە بە قازانجی خۆی ناتەوانە . ماوەیەک لەمەوپێش هێزەکانی خۆڕاگری ، سوپای سووریا ولوبنان توانیان بەرزاییەکانی عەرساڵی لوبنان وبەرزاییەکانی " ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی سووریا لە ژێر چنگی  ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە و تاقمی تەکفیری داعش پاکتاو بکەنەوە.