حەماس پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریای ئیدانە کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، پەلاماری سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەمەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریای ئیدانە کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بەیانی ئەمڕۆ بنکەیەکی سەربازانی سوپای سوریایان لە ناوچەی مەسیاف لە دەورووبەری پارێزگەی حەمای سوریا داوەتە بەر پەلامار .
دوابەدوای ئەم پەلامارە دوو هێزی سوریایی کوژران و خەسارێکی زۆر کەوت لەم بنکەیە.
ئیسرائیل هەمووکات لەسەر داکۆکی و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان ، بنکەی سوپای سوریا دەدەنە بەر پەلامار.
سوپای سوریا دوای ئەم پەلامارە وتیشی: پەلاماری مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی مەسیاف هەوڵێکی بێ کەڵک بوو بەمەبەستی بردنەسەری ورەی تیرۆریستانی داعشی.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لەوان تورکیا بۆ گۆڕێنی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەست پێکراوە .
هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە ئەم دواییانە توانیان زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن .