سوریا: ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i307391-سوریا_ئیسرائیل_داکۆکی_لە_تیرۆریستان_دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەکی جیا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە پارێزگەی حەما، وتی : ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2017 07:14 Asia/Tehran
  • سوریا: ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەکی جیا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە پارێزگەی حەما، وتی : ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات .

فڕۆکەکانی ئیسرائیلی  بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە  بنکەیەکی سەربازیی سوپای سوریایان لە ناوچەی مەسیاف  لە دەورووبەری پارێزگەی حومسی سوریا  دایە بەر پەلامار  .  لەم  پەلامارە  دوو هێزی سوری  کوژران و خەسارێکی زۆر کەوت لەم بنکەیە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم دوو نامەیە  ڕایگەیاند   پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە شێوازێک بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان لەوان بەرەی نوسرە و داعش  .

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سوپای ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانی بە نوێنەرایەتی لە جیهان بەرەنگاری  تیرۆریزم دەبنەوە  پێداگری کرد  :ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش  تائێستا ڕێ وشوێنێکیان  بۆ پێشگیری لە دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریا نەگرتوەتە بەر .