سوریا: ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەکی جیا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە پارێزگەی حەما، وتی : ئیسرائیل داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات .
فڕۆکەکانی ئیسرائیلی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بنکەیەکی سەربازیی سوپای سوریایان لە ناوچەی مەسیاف لە دەورووبەری پارێزگەی حومسی سوریا دایە بەر پەلامار . لەم پەلامارە دوو هێزی سوری کوژران و خەسارێکی زۆر کەوت لەم بنکەیە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم دوو نامەیە ڕایگەیاند پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە شێوازێک بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان لەوان بەرەی نوسرە و داعش .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سوپای ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانی بە نوێنەرایەتی لە جیهان بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە پێداگری کرد :ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش تائێستا ڕێ وشوێنێکیان بۆ پێشگیری لە دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریا نەگرتوەتە بەر .