دیمەشق: سوریا چەکی کیمیاوی نییە
دەوڵەتی سوریا لە وڵامی بانگەشەکانی لیژنەی لێکۆلینەوە سەر بە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە بارەی کەڵک وەرگرتنی سوریا لە چەکی کیمیاوی ڕایگەیاند دیمەشق وەها چەکێکی لە دەست دانییە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " حسام ئەلدین ئالا" نوێنەریی هەمیشەیی سوریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژینیڤ ڕۆژی هەینی لە پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە دیمەشق چەکی کیمیاویی نییە بەڕاشکاوی وتی، کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوی تاوانکارییە .
" حسام ئەلدین ئالا"، لە وڵامیی ڕاپۆرتی لیژنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لەو دا دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی تۆمەتبار کراوە وتی: ئەو تاوانپاڵدانانە سیاسی، باتڵ و بێ بناغەیە .
نوێنەریی هەمیشەیی سوریا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژینیڤ وتیشی: سەرەڕای وشداری دانەکانی بەردەوامی دیمەشق لە بارەی ئەنجامیی ڕەفتارەکانی لاڕێانەی لیژنەی لێکۆلینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەم لیژنەیە هەر وا درێژە ئەدات بە ڕاو بۆچوون و ڕاڤەی درۆ و دەلەسەی دژی سوریا .
دوا بە دوای پەلاماری کیمیاوی گوماناوی ڕۆژی سێ شەممە چوارەمی ئاپریل، بۆ سەر ناوچەی " خان شیخون" لە باشووری ئەدلیب لە سوریا ، زیاتر لە سەد کەس کوژران و نزیک ٤٠٠ کەس بریندار بوون .
دوای ڕوودانی ئەو کارەساتە گوماناوییە ، تەوەری ڕۆژئاوایی عەرەبی لاگریی ترۆریستان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی زۆریان داوە ، ڕووداوی " خان شیخون" پاڵبدەن بە دەوڵەتی سوریا ، تاوانێک کە دیمەشق بە بڕشتانە ڕەتیدەکاتەوە .
زۆرێک لە کارناسان تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی وەک هەولێک لە پێناو بەلاڕێدابردنیی بیرو ڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشان دانی ڕاستەقینەکان هاوڕەوت لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان دەزانن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی فەرمی ، ترۆریستان بە جاران لە عێراق و سوریا لە چەکی کیمیاوی کەڵکیان وەرگرتووە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وان تورکیاوە لاگریان لێوە دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکراوە .
هیزەکانی سوریا بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە لە مانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە زەبری گۆرچک بر بدەن لە ترۆریستان .