ڕووسیا: تێکشکانی گەمارۆی دەیروزور گەورەترین شکستی داعش بووە لە سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i307653-ڕووسیا_تێکشکانی_گەمارۆی_دەیروزور_گەورەترین_شکستی_داعش_بووە_لە_سووریادا
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تێکشکانی گەمارۆی دەیروزوری سوریای بە شکست هێنانێکی گەورە زانی بۆ تاقمی تیرۆریستی داعش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2017 09:50 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: تێکشکانی گەمارۆی دەیروزور گەورەترین شکستی داعش بووە لە سووریادا

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تێکشکانی گەمارۆی دەیروزوری سوریای بە شکست هێنانێکی گەورە زانی بۆ تاقمی تیرۆریستی داعش.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا هاتووە ؛ هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێنا و هێزەکانی داعشیان لە ناوچەی دەیروزور بەرەوڕووی شکستێکی قورس کردەوە.

سێشەممەی ڕابردوو بە گەییشتنی هێزەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری بە بنکەی تیپی ١٣٧ی ڕۆژاوای شاری دەیروزور، گەمارۆی زیاتر لە سێ ساڵانی ئەم شارە بە تەواوەتی تێکشکێندرا.

بەر لەمەش سەرکردایەتیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو: تێکشکانی گەمارۆی شاری دەیروزر دەسهاتێکی گرینگە و دیاری ئاڵ و گۆڕێکی ستراژیش لە شەڕی دژی تیرۆریزم دێتە ئەژمار.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا پێی داگرت: تێکشکانی گەمارۆی دەیروزور دەسپێکی پەرە سەندنی هەڵمەتێکی سەربازییە لەم ناوچەیە و گردوپەڕیدا بۆ لە نێو بردنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستییی داعش.

ڕووسیا لە سپتامبەری ساڵی دووهەزارو پانزەوە بە پێی داخوازیی دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا هەڵمەتی ئاسمانیی لەم وڵاتەدا دەست پێ کردووە

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.

 

.