هەڵاتنی ژمارێک لە ڕەشەکوژانی داعش لە دێرەزووری سووریا
دوابەدوای سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە دێرەزوور، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا وکۆنترۆڵی بەشگەلێکی ئەو شارە، تیرۆریستانی داعش دەستیان کرد بە هەڵاتن.
کەناڵی ئەلمەناری لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆری دا؛ لە هێرشی ئاسمانیی سوپای سووریا بۆسەر بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گردووپەڕی باشووری دێرزوور، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و دەیان تیرۆریستیش لەو ناوچەیە هەڵاتوون.
کۆمپانیای کارەبای ڕۆژاوای فڕۆکەخانەی دێرەزووریش کەوتووەتە دەست سوپاو هێزە سووریەکان.
هاوکات لەگەڵ ئەوەش، ئەرکانی پڕووپاگەندەی شەڕی سووریا ڕایگەیاند، سوپای سووریا درێژەی داوە بە پێشڕەویی خۆی لەباشووری رۆژهەڵاتی ریفی دەمشق و چوار شوێنی سنووریی لەگەڵ ئۆردۆنی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.
سوپای سووریا هەروەها لە پارێزگای حۆمس(ناوەندو ڕۆژاوای سووریا) بەشگەلێکی ناوچەی سەخەنەی گرتەوەو لەو میحوەرەشەوە چووە ناوچەی پانۆراما لە پارێزگای دێرەزوور.
بەپێی چەند هەواڵێکی دیکە، گەمارۆی فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزوور بەدەست سوپای سووریا تێکشکێندرا.
سێ شەممەی ڕابردوو(پێنجی سیپتەمبەر) هاوکات لەگەڵ چوونی هێزەکانی سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان بۆ ڕۆژاوای شاری دێرەزوور، گەمارۆی زیاتر لە سێ ساڵانی ئەو شارە بەتەواوەتی تێکشکێندرا.
شاری دێرەزوور، ناوەندی پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، زیاتر لە سێ ساڵە کە لە گەمارۆی داعش دایە.