شەیبانی: دانوستانەکانی ئاستانە، خاڵێکی وەرچەرخانە لە قەیرانی سووریا
باڵوێزی پێشووی ئێران لە سووریا، دانوستانەکانی ئاستانەی بەخاڵێکی وەرچەرخان لە قەیرانی سووریادا زانی وپێی داگرت: ئەو قەیرانە، ڕێگاچارەی سەربازیی نییە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد ڕەزا شەیبانی وتی: دانوستانەکانی ئاستانە بووەهۆ تاکوو رەوتە چەکدارییەکان کە خوازیاری چارەسەریی قەیرانی سووریا بوون لەو گرووپ و لایەنانەی هەروا سوور بوون لەسەر ڕێکاری سەربازی، جیاببنەوە کە ئەو جیابوونەوە، دەورێکی گرینگ دەگێڕێ لە کۆتایی هاتنی قەیرانی سووریا.
شەیبانی وتی: تەوەری سەرەکیی دانوستانەکانی ئاستانە، پرسی ئاگربڕ، هەڵبژاردنی ناوچەکانی تێوەگلاوی شەڕ و هێمن کردنەوەی ئەو ناوچانە، یارمەتییە مرۆییەکان و هەنگاوهەڵگرتن بەرەو ڕێککەوتنێکی سیاسییە کە تائێستا ئەنجامی شیاوی بەدواوە بووە.
شەیبانی رژیمی زایۆنیستی بە هۆکاری سەرەکیی هێنانەدی قەیران لە سووریا ناوبردو وتی: بەرژەوەندیی رژیمی زایۆنیستی لە بەردەوامیی قەیران لە سووریا دایە.
تائێستا پێنج خولی دانوستانەکانی ئاستی باڵا لەئاستانە، بەئامادەبوونی شاندەکانی حکومەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکدار کە پەیمانی ئاگربڕی گشت داگر دەیانگرێتەوە و وڵاتانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا وەک دەستەبەرکارانی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.
ئەنجامی سەرەکیی ئەو دانوستانانە ئیمزای تەبایی نامەی هێنانەدی ناوچە هێمنەکان لە سووریا بووە.
ئەو دانوستانانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیهی ئێران وهاوکاری ڕووسیا و تورکیا، بەئامانجی جێگیرکرانی ئاشتی لەسووریا بەڕێوە چووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.