جەنایەتی نوێی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ڕەقەی سووریا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە دژی داعش لە جەنایەتی نوێ ، فرەترلە دە کەسی سێڤێلی سووریان لە ڕەقە لەباکووری سووریا کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهدی لوبنان ، لەپەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لەدژی داعش بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکان لەڕەقە ژمارەیەک لە کەسانی سێڤیلی سووری یش بریندار بوون. فڕۆکە کانی هاوپەیمانی ئەمریکایی حەوتەی ڕابردویش ناوچەی ئاوەدانی " دوار ئەلنەعیم" شاری ڕەقەیان دایە بەر دەسڕێژ کە سەرەڕای کوژرانی چواردە کەسی سێڤێل زیانی زۆریش لە ماڵ ودامەزراوەکانی ژێر خانەیی ناوچە گەیشت. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش ئەم دواییە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند تەنیا لە مانگی ژوییە ی ڕابردوو بەهۆی پەلامارەکانی ئاسمانی ئەم هاوپەیمانیە لە عێراق وسووریا ، شه ست ویەک کەسی سێڤیل کوژران. ئەمریکا وچەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی، لە ئۆتی دووهەزارو چواردە بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش ، بەدەر لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانی یان دامەزراندووە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی فەرمی ، ئەمریکا وشەریکەکانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لەبەدی هێنەران وپشتیوانانی سەرەکی ماڵیی وچەکەمەنی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.