هێزەکانی پاقژکردنەوەی مینی ڕوسیا چوونە ناو دەیرزۆرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i307873-هێزەکانی_پاقژکردنەوەی_مینی_ڕوسیا_چوونە_ناو_دەیرزۆرەوە
یەکەمین تاقم لە هێزەکانی پاقژکردنەوەی مینی ڕوسیا بۆ پاکتاوکردنی ناوچە ی ئازاد کراوی دەیروزۆر لەتەڵەی تەقێنەوەیی ترۆریستەکانی داعش هاتنە ناو ئەم شارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2017 12:33 Asia/Tehran
  • هێزەکانی پاقژکردنەوەی مینی ڕوسیا چوونە ناو دەیرزۆرەوە

یەکەمین تاقم لە هێزەکانی پاقژکردنەوەی مینی ڕوسیا بۆ پاکتاوکردنی ناوچە ی ئازاد کراوی دەیروزۆر لەتەڵەی تەقێنەوەیی ترۆریستەکانی داعش هاتنە ناو ئەم شارەوە.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لەگەڵ هاتنی هێزەکانی سوپاوخۆڕاگری بۆبنکەی تیپی سەدوسی وحەوت لە ڕٶژئاوای شاری دەیروزۆر لە ڕٶژهەڵاتی سووریا گەمارۆی فرەتر لە سێ ساڵەی ئەم شارە لە لایەن تاقمی ترۆریستی داعش بەشێوەی تۆکمە وتەواو شکێندرا. ئیدارەی هەواڵگری وڕۆژنامەوانی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند : یەکەمین تاقمی کارناسانی پاقژکەرەوەی مینی ڕوسیا داگری چل کەس لە ناوەندی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی مینی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە سەقامگیر لە بنکەی ئاسمانی " حەمیمیم " لە سووریا بە فڕۆکەی باری سەربازی چوونە دەیروزۆرەوە. بە گشتیی بڕیارە سەدو حەفتاو پێنج کەس لە ناوەندی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی مینی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا بچنه دەیروزۆر. هەرئێستاکە لقێک لە ناوەندی نێودەوڵەتی پاقژکردنەوەی مین سەر بە هێزەچەکدارەکانی ڕوسیا لە پارێزگەی حومس ی سووریا بەدی هاتووە. هەروەها کارناسان وئەندازیارانی سەربازی ڕوسیا سەرقاڵی هەڵمەتی پاقژکردنەوەی مین لە شارەکانی حەڵەب وتەدمری سووریان. ترۆریستەکان لە کاتی داگیرکردنی حەڵەب وناوچەکانی تری سووریا بینائاوەدانەکان وشوێنە گشتیەکان ، ترۆمبیلەکان ، ماتۆڕەکان وتەنانه ت کەل وپەلی یاری کردنی منداڵانیان کردبووە تەڵەی تەقینەوەیی کە نیشانەی دەسڕاگەیشتنیان بە بڕیکی زۆر مادەی تەقەمەنی وچەکەمەنیە. قەیران لە سووریا لەساڵی دووهەزارو یازدە لەگەڵ دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زاێونی دەسپێکرا. هێزەکانی سووریا لە مانگە کانی ئەم دواییە بە یارمەتی هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری وڕوسیا توانیان زەبری قورس لە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئیسراییل بگەیەنن.