لاڤرۆف: ئامادەبوونی ڕووسیاو حیزبوڵڵای لوبنان لە سووریا یاساییە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند: رووسیا لەسەر داوای حکومەتی یاسایی سووریا لەو وڵاتە لەدژ تیرۆریزم چالاکی دەکاو ئامادەبوونی حیزبوڵڵای لوبنانیش لە سووریا هەر بەوجۆرەیە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لە شاری ئەممان، وتی: هەر وڵاتێک بێ ڕەزامەندیی دەمشق لە سووریا ئامادەبێت، یاسای بەزاندووە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی: هەوڵدانی ژمارێک ئەندامی هاوپەیمانی ئەمریکی لەدژ تیرۆریزم بۆ داکۆکی لە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لەسووریا، قەبووڵکراو نییە.
ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پێی داگرت: ئۆردۆن دەیەوێ ئاسایش بگەڕێتەوە سووریاو سەربەخۆ بێت و داکۆکی دەکا لەهەموو هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سووریا.
ئەیمەن سەفدی وتیشی: هاوکارییەکان لەمەڕ ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بەتایبەت لەباشووری ئەو وڵاتە لەنێوان ئۆردۆن و ڕووسیا بەشێوەیەکی شیاو خەریکە ئەنجام دەگرێ.
ئێران، ڕووسیاو تورکیا چواری مای٢٠١٧ و لەڕەوتی چوارەمین خولی وتووێژەکانی دانوستانی ئاشتی لەسووریا لەشاری ئاستانەی قەزاقستان، لەسەر هێنانەدی چوار ناوچەی کەم کێشە لە سووریا ڕێککەوتن.