کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر سووریا
پتر لە ٢٠ کەسی مەدەنی لە شارەکانی "ڕەقە و "دەیروزور" بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی دژە داعش کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ترەند؛ لانیکەم ١١ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە نزیکەی ڕەقە و ١١ کەسی دیکەیش لە باکووری دەیروزور بوونەتە قوربانیی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم پەلامارانە زەبر و زیانی زۆری داوە لە بینا و باڵاخانەکانی "ڕەقە" و "دەیروزور" و هەروەها ژێرخانەکانی ئەم دوو شارەشی تەواو تیا بردووە.
گرووپی چاوەدێریی ئەیروارز کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر چاوەدێریدایە، ئەمدواییە ڕایگەیاند: نزیکەی سێ هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستا لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکاییدا لە ئێراق و سووریا کوژراون.
ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، پەلاماری خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراقی داوە.