کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308235-کوژرانی_دەیان_کەسی_مەدەنی_لە_پەلامارەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بۆ_سەر_سووریا
پتر لە ٢٠ کەسی مەدەنی لە شارەکانی "ڕەقە و "دەیروزور" بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی دژە داعش کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 09:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر سووریا

پتر لە ٢٠ کەسی مەدەنی لە شارەکانی "ڕەقە و "دەیروزور" بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی دژە داعش کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ترەند؛ لانیکەم ١١ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە نزیکەی ڕەقە و ١١ کەسی دیکەیش لە باکووری دەیروزور بوونەتە قوربانیی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم پەلامارانە زەبر و زیانی زۆری داوە لە  بینا و باڵاخانەکانی "ڕەقە" و "دەیروزور"  و هەروەها ژێرخانەکانی ئەم دوو شارەشی  تەواو تیا بردووە.

گرووپی چاوەدێریی ئەیروارز کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر چاوەدێریدایە، ئەمدواییە ڕایگەیاند: نزیکەی سێ هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستا لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکاییدا لە ئێراق و سووریا کوژراون.

ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، پەلاماری خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراقی داوە.